ڕەوشی کۆمەڵایەتی و ئابووری کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران
DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:
https://doi.org/10.31918/twejer.2695.06کلیلە وشەکان:
ڕەوشی کۆمەڵایەتیپوختە
ئامانجی سەرەکی لەم توێژینەوەیە شیکردنەوەیەکی چۆنایەتییە بۆ زانین و دیاریکردنی ڕەوشی کۆمەڵایەتی و ئابووری کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت، بەتایبەت کەمئەندامان، لەگەڵ دەستنيشانكردنى ئاست و جۆرى تێرکردنى پێداویستییە سەرەکییەکانى کەسانى خاوەن پێداویستى تایبەت، بەتایبەت کەمئەندامان. هەروەها پشتمان بە تیۆرى (ستێگمای کۆمەڵایەتی) (ئیفرینگ گۆفمان) و تیۆری (پاڵنەرى پێویستى) (ئەبراهام ماسلۆ) بەستووە بۆ شیکردنەوە و دیاریکردنى بارودۆخی کۆمەڵایەتى و ئابوورى کەسانى خاوەن پێداویستى تایبەت و پێداویستییەکانیان. ئەم توێژینەوەیە پشت بەمیتۆدی چۆنایەتی دەبەستێت بۆ کۆکردنەوەی داتا چاوپێکەوتنی نیمچە ڕێکخراو بەکارهاتووە. کۆمەڵگەی توێژینەوە شاری سۆرانە و جۆری نموونەکەش نائەگەری تۆپەڵە بەفرەیە، قەبارەى نموونەی توێژینەوە لە (15) کەسی کەمئەندام پێکهاتووە، کە ((7 کەس ڕەگەزی مێیە، (8)کەس ڕەگەزی نێرە.
لە گرینگترین ئەنجامەکانی ئەم توێژینەوەیە دەردەکەوێت:- ڕەوشی کۆمەڵایەتی کەسانى خاوەن پێداویستى تایبەت لە ئاستێکى باشدانیە، چونکە تێروانینی خەڵک بۆ ئەم توێژە زیاتر بە چاوی بەزەیی و نەرێنی سەیر دەکرێن، لە هەمانکاتدا ناو و ناتۆرەیان بەرامبەر بەکاردەهێنرێت، بەشداریکردنیان لە چاڵاکی و بۆنە کۆمەڵایەتییەکان و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانیان وەک کەسانى ئاسایى نین. لە ڕووى ڕەوشی ئابووریشەوە بارودۆخیان خراپە، لەلایەک بەهۆی تایبەتمەندی جەستەیی هەندێکیان دووچاری ڕەتکردنەوە بوونەتەوە لە دەرفەتی کارکردن بێبەش بوونە، لەلایەکی دیکە مووچەیان (150) هەزارە ئەمەش یەکجار بارودۆخى ئابووریان سەختر کردووە. هەروەها لە ڕووی دەستڕاگەیشتن و دابینکردنی پێداویستییەکانیان بۆ بەشێکیان لە ئاستێکی باش دانیە، ئەمەش بەهۆى خراپى ڕەوشى ئابوورى وکۆمەڵایەتییان.