Original Articles

بنەمای پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا

  • بڵاو کرایەوە 2025-07-15
  • ژمارە بەرگ 3 ژمارە 3 (2020): Volume 3 - Issue 3
  • DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان https://doi.org/10.31918/twejer.2033.09
  • زوبیر ڕەسوڵ احمد پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و دیپلۆماسی، کۆلێژی زانستە سیاسییەکان، زانکۆی سەڵاحەدین - هەولێر Author

DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:

https://doi.org/10.31918/twejer.2033.09

کلیلە وشەکان:

هەرێمی کوردستان، وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، عێراق، ڕیفراندۆم، سیستەمی نێودەوڵەتی و زلهێزەکان.

پوختە

بە شێوەیەکی گشتی پەیوەندیی کورد و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هەمیشە ئالۆز بووە. پرسیاری سەرەکیی ئەم توێژینەوەیە ئەوەیە کە ئایا ئەو پەیوەندییەی لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا هەیە (١٩٩١-٢٠٢٠) چ جۆرە پەیوەندیێکە؟ ئایا وڵاتە یەگکرتووەکانی ئەمریکا سیاسەتێکی دیاریکراوی هەیە بەرانبەر هەرێمی کوردستان؟ بۆ گەیشتن بە وەڵامی ئەم پرسیارە، پشتمان بە تیۆری ڕیالیزمی بونیادگەرایی بەستووە (Structural Realism)، بە تایبەتیش ئەو تێزەی کە "جۆن مێرشایمەر" گەشەیپێداوە بە ناوی ڕیالیزمی هێرشبەر – Offensive Realism، هەروەها بە قوتابخانەی ئینگلیزی بۆ ناسینی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی International Community یاخود، سیستمی نێودەوڵەتی– International Order. چونکە هەرێمی کوردستان لەناو چوارچێوەیەکی نێودەوڵەتی و سیستمێکی سیاسیی جیهانیدایە.

ئەرگومێنت و دەرەنجامی ئەو توێژینەوەیە ئەوەیە کە پەیوەندیێکی ڕاستەوخۆ لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا یان سیاسەتێکی ڕاستەوخۆی ئەمریکا بەرانبەر هەرێمی کوردستان تا ئێستا نییە. ئەمریکا هەمیشە لە چوارچێوەی پرسێکی تردا مامەڵەی لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا کردووە. بۆیە گرنگە لە پرسی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمریکا لەو هاوکێشەیە تێبگەین کە پەیوەندیی ئەمریکا و هەرێم بە درێژایی مێژوو تا ئێستا هەمیشە لە چوارچێوەی پرسێکی تر و بابەتێکی تری هەرێمی یان نێودەوڵەتی بووە. ئەمریکا هەمیشە لە پەیوەندی لەگەڵ هەرێمی کوردستان ڕەچاوی پڕەنسیپە ڕیالیستەکانی کردووە، بە تایبەتیش پاراستنی سیستم و فۆڕمی دەوڵەتی هەرێمی (regional state system) و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی.

داگرتنەکان

هێشتا داتای داگرتن بەردەست نییە.

چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە

احمد زوبیر ڕەسوڵ, trans. 2025. “بنەمای پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا”. گۆڤاری توێژەر 3 (3): 337-78. https://doi.org/10.31918/twejer.2033.09.

توێژینەوە هاوشێوەکان

1-10 of 29

تۆ دەتوانیت گەڕانی پێشکەوتو کارا بکە بۆ دۆزینەوەی توێژینەوە هاوشێوەکان بەکار بهێنیت بۆ ئەم توێژیینەوەیە.