Original Articles

هەڵوێستی کورد بەرانبەر بە پەیماننامەی عێراق – بریتانیا لە ساڵی ١٩٣٠

  • بڵاو کرایەوە 2026-09-10
  • ژمارە بەرگ 9 ژمارە 5 (2026): Volume 9 - Issue 5
  • DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان https://doi.org/10.31918/
  • نەورۆز یاسین محمد زانکۆی سەلاحەدین - هەولێر Author
  • رسول محمد رسول Soran University image/svg+xml Author

DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:

https://doi.org/10.31918/

کلیلە وشەکان:

عەشیرەتە کوردییەکان، بەریتانییەکان، شاندەکان، حکومەتی عیراق.

پوختە

لە ساڵی ١٩٣٠ بریتانیا و عێراق پەیماننامەیەکیان واژووکرد، کە بە پێی پەیمانامەکە ماندێت، واتە دەسەڵاتی داگیرکاری بريتانی لەسەر عێراق بە شێوەیەکی فەرمی كۆتايی پێهات، لە ڕێگەی پەیماننامەکە دەسەڵاتی ناڕاستەوخۆی بریتانی بەسەر عێراق درێژبکرێتەوە، عێراق سەربەخۆیی وەربگرێت، دواتر عێراق بووە ئەندام لە کۆمەڵەی نەتەوەکان و دراوی تایبەت بە خۆی لێدا. لەم پەیماننامەیەدا هیچ ئاماژە بە مافە سیاسی و کارگێڕییەکانی کورد نەدراوە، کورد و عەشیرەتەکانی هەڵوێست و کاردانەوەی جیاوازیان هەبووە لە بەرانبەر پەیماننامەکە، بە شێوەیەکی گشتی هەڵوێستەکانیان خۆی دەبینییەوە لە ناڕەزایەتی، خۆپیشاندان، گەیاندنی داواکاری نووسراو لە لایەنە پەیوەندیدارەکان. لەگەڵ ئەوەشدا، هەندێک لە عەشیرەتە کوردییەکان هەڵوێستی خۆبەدەستەوەدان و ڕەزامەندبوونیان نواندوە. هەڵوێستی حکومەتی عێراق و بریتانیا بریتی بووە لە ناردنی شاند و هێورکردنەوەی ئەو دەنگە ناڕازییانەی کە لە نێو کورد و عەشیرەتەکانی و توێژی ڕۆشنبیرانی کورد هەبووە. دواجار ناڕەزایەتییەکان بە جۆرێک تەقیونەتەوە کە لە سلێمانی لە ڕێککەوتی ٦-٩-١٩٣٠ کۆمەڵە کەسێکی کورد بە دەستی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی عێراق کوژران و بریندارکران، بۆیە بەشێک لە خەڵکی شارەکە چوونەتە شاخ.

کلیلە وشەکان: عەشیرەتە کوردییەکان، بریتانییەکان، شاندەکان و حکومەتی عێراق.      

داگرتنەکان

هێشتا داتای داگرتن بەردەست نییە.

چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە

محمد نەورۆز, and محمد رسول, trans. 2026. “هەڵوێستی کورد بەرانبەر بە پەیماننامەی عێراق – بریتانیا لە ساڵی ١٩٣٠”. گۆڤاری توێژەر 9 (5). https://doi.org/10.31918/.

توێژینەوە هاوشێوەکان

11-11 of 11

تۆ دەتوانیت گەڕانی پێشکەوتو کارا بکە بۆ دۆزینەوەی توێژینەوە هاوشێوەکان بەکار بهێنیت بۆ ئەم توێژیینەوەیە.