چه‌مكی به‌رنگاری له‌كۆمه‌ڵه چیرۆكی (بوومه‌له‌رزه) ی كاكه‌مه‌م بۆتانی- لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی شیكاریی ڕه‌خنه‌ییه
DOI:
https://doi.org/10.31918/twejer.170.02Abstract
به‌ره‌نگاری وه‌ك بابه‌ت، دیارده، یه‌كێكه له تایبه‌تمه‌ندی و خه‌سڵه‌ته خۆرسكه‌كانی گیانه‌وه‌ران له‌به‌نبه‌ر هه‌ر پێشهات و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كدا، كه‌واته ده‌كرێ بڵێین، ئه‌م خه‌سڵه‌ته له‌مرۆڤدا زۆر هه‌ستیارتره له‌چوارچێوه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی، نه‌ك له‌به‌رانبه‌ر دوژمن (ده‌ره‌كی ـ ناوه‌كی)، به‌ڵكو له ململانێ له‌گه‌ڵ خودی خۆیشیدا، كه گه‌وره‌ترین ململانێیه به‌رده‌وامیه‌كانیه‌تی، ئه‌مه‌ش وایكردووه بابه‌تی به‌ره‌نگاری ببێته یه‌كێك له‌بابه‌ته ده‌وڵه‌مه‌نه‌كان له‌ئه‌زمونی نوسه‌رانداو خاوه‌ن به‌هایه‌كی مرۆڤایه‌تی تایبه‌تی خۆی بێت، هه‌ر ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه پاڵنه‌رو هانده‌ر بوو، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ته‌رخان بكه‌ین بۆ شیكردنه‌وه‌و خستنه‌ڕووی چه‌مكی به‌ره‌نگاری له‌م كۆمه‌ڵه چیرۆكه‌دا.
ناوه‌ڕۆكی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌مان له‌دوو به‌ش پێكهاتووه، له‌به‌شی یه‌كه‌مدا باسی لایه‌نی تیوریمان كردووه له‌چوارچێوه‌ی دوو ته‌وه‌ردا، له‌نێوان چه‌مكی به‌ره‌نگاری و چه‌مكی به‌ره‌نگاری له‌دیدی كاكه‌مه‌مه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو. به‌شی دووه‌میش گێڕانه‌وه‌ی بابه‌تی به‌ره‌نگارییه له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و بابه‌تانه‌ی نووسه‌ر له‌ده‌قه‌كاندا گێڕاوه‌تیه‌وه، له‌وانه : بواری سیاسی، نه‌ته‌وایه‌تی، كۆمه‌ڵایه‌تی و ئایینی. ئه‌مانه‌یش له‌ڕێی كۆمه‌ڵێ نممونه‌ی ده‌قه‌كانه‌وه شیكراوه‌ته‌وه‌و پراكتیزه‌كراون.كۆتایی باسه‌كه‌مان به‌كۆمه‌ڵێ ئه‌نجام و لیستی سه‌رچاوه‌كان خستۆته‌ڕوو.
Downloads
Downloads
Published
Issue
Section
License

This work is licensed under a Creative Commons Attribution-NonCommercial-ShareAlike 4.0 International License.

