ڕەنگدانەوەی سەبکی عێراقی لە شیعرە کوردییەکانی وەفاییدا
DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:
https://doi.org/10.31918/twejer.2695.10کلیلە وشەکان:
شێواز، سەبکی عێراقی، تایبەتمەندیی زمانی، تایبەتمەندیی ئەدەبی، تایبەتمەندیی هزری، وەفاییپوختە
لە بەرەنجامی ئەو پەیوەندییەی لەنێوان ئەدەبی کوردی و ئەدەبی فارسیدا هەبووە و ئەو کاریگەرییەی ئەدەبی فارسی لەسەر ئەدەبی کوردی دروستیکردووە، وای کردووە ئەو شێواز و ستایلانەی لە ئەدەبی فارسیدا باوبوون بگوازرێنەوە نێو ئەدەبی کوردی و ڕەنگدانەوەیان لە شیعری شاعیرەکان هەبێت. ئەم توێژینەوەیەش کە بە ناونیشانی (ڕەنگدانەوەی سەبکی عێراقی لە شیعرە کوردییەکانی وەفاییدا) یە، ئامانج لێی نیشاندانی سەبکی عێراقییە لە شیعرەکانی وەفاییدا، بۆ ئەم مەبەستەش پێڕەوی لە ڕێبازی (وەسفی ــ شیکاری) کراوە و تێیدا هەوڵدراوە هەریەکە لە تایبەتمەندییەکانی ئەم سەبکە لە ڕووی (زمانی، ئەدەبی و هزری) لە غەزەلە کوردییەکانی شاعیردا بخرێنەڕوو و دواجار ئەوە نیشانبدرێت و دەربخرێت کە وەفایی یەکێکە لە پێڕەوکەرانی سەبکی عێراقی و تایبەتمەندییەکانی ئەم سەبکە زۆر بە ڕوونی لە شیعرەکانی ڕەنگیانداوەتەوە.