التحليل الجغرافي للتغيرات المناخية وأثرها على هجرة السكان في محافظة آشتي - ناحية آشتي أنموذجا
DOI:
https://doi.org/10.31918/twejer.2362.41چکیده
ئامانج له‌م توێژینه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌یه له كاریگه‌ری گۆڕانكارییه‌كانی ئاووهه‌وا له‌سه‌ر كۆچی دانیشتوان له پارێزگای هه‌ولێر- ناحیه‌ی ئاشتی وه‌ك نمونه، به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به‌و ئامانجه‌ی سه‌ره‌وه‌ش پشت به‌هه‌ر دوو میتۆدی هه‌ڵێنجاندن و شیكردنه‌وه‌مان به‌ستووه، بۆ ئه‌وه‌ی مه‌ودای كاریگه‌ری رگه‌زه‌كانی ئاوهه‌وا و دیارده‌كانی، ده‌ربكه‌ون كه خۆی له باران و پله‌كانی گه‌رما ده‌نوێنێ، هه‌روه‌ها شیكردنه‌وه‌ی ریژه‌ی پوخته‌ی كۆچ له ناوچه‌ی توێژینه‌وه له‌سه‌ر هه‌ر دوو ئاستی شار و گوند، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی تیشكخراوه‌ته سه‌ر ئه‌و هۆكارانه‌ی كه كاریگه‌ریان هه‌یه له‌سه‌ر كۆچی دانیشتوانی ناحیه‌كه، وه‌كو كه‌می سه‌رچاوه‌كانی ئاو و نزمبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌می كشتوكاڵی و سامانی ئاژه‌ڵی و زه‌حمه‌تی گه‌شه‌پیدانی كشتوكاڵ تێدا، ئه‌وه‌ش به‌هۆی گۆڕانكارییه‌كانی ئاوهه‌وا.
سه‌باره‌ت ته‌وه‌ره‌كانی تویژینه‌وه‌كه، كه دابه‌شكراوه‌ته سه‌ر سێ باس كه بریتین له: باسی یه‌كه‌م تایبه‌تكراوه بۆ گۆڕانكارییه‌كانی ئاوهه‌وا، هه‌رچی باسی دووه‌مه دیاری كراوه بۆ خستنه رووی كاریگه‌ری گۆڕانكارییه‌كانی ئاوهه‌وایه له‌سه‌ر كۆچی دانیشتوان، ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه باسی سێیه‌مه كه بۆ هۆكاره‌كانی كۆچی دانیشتوان ته‌رخانكراوه.
توێژینه‌وه‌كه به‌چه‌ند ئه‌نجامێك كۆتایی هاتووه، دیارترینیان بریتیه له‌وه‌ی كه ناوچه‌ی توێژینه‌وه به‌تایبه‌تی گونده‌كانی ناوچه‌ی توێژینه‌وه به ناوچه‌ی وه‌ده‌رنه‌ری دانیشتوان له ماوه‌ی توێژینه‌وه داده‌نرێت، گۆڕانكارییه‌كانی ئاوهه‌وا كاریگه‌ری زۆریان هه‌یه له‌سه‌ر نزمبونه‌وه‌ی ده‌رامه‌تی ئاو و كه‌مبوونه‌وه‌ی رووبه‌ری داچێندراو به به‌هه‌رمی گه‌نم و جۆ، ئه‌وه جگه له كه‌مبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی ئاژه‌ڵ له ناحیه‌كه، هه‌موو ئه‌وانه‌ش بوونه‌ته هۆی كۆچی دانیشتوان به‌به‌رده‌وام له ناوچه‌ی توێژینه‌وه‌كه.