ڕه‌هه‌نده‌كانى گه‌شه‌كردنى شاره كوردييه‌كان له سه‌ده‌كانى(4-6ك/10-12ز)دا
DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:
https://doi.org/10.31918/twejer.2253.05کلیلە وشەکان:
ڕه‌هه‌نده‌كان، گه‌شه‌كردن، شوێنى جوگرافى، ناوچه كوردنشينه‌كان.پوختە
توێژينه‌وه له‌باره‌ى گه‌شه‌كردنى شاره‌كان جێى بايه‌خه، بۆيه گرنگه له ڕوانگه‌يه‌كى جوگرافى و مێژووييه‌وه له ڕه‌هه‌نده‌كانى گه‌شه‌كردنيان بكۆڵرێته‌وه، ئه‌گه‌رچى هۆكارگه‌لى جۆربه‌جۆر له پشت ئه‌م ديار‌ده شارستانيه‌وه‌ن، كه وه‌ك ديارده‌يه‌كى ئاسايى شارستانیى مرۆڤايه‌تى به درێژايى مێژوو له قۆناغ و كاتى جياوازدا شاره‌كان به‌ره‌و پێشكه‌و‌تن و گه‌وره‌بوون ده‌چن، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه ده‌كرێت به فاكته‌رى جياوازيش به‌ره‌و پوكانه‌وه و لاوازى بچن، دياره شاره كوردييه‌كان له سه‌ده‌كانى ناوه‌ڕاستدا له‌و ديارده‌يه به‌ده‌رنه‌بوون، به تايبه‌ت دواى پڕۆسه‌ى فتوحاتى ئيسلامى ورده‌ورده هه‌نگاويان به‌ره‌و گه‌شه‌كردن ناوه، هه‌روه‌ك توێژينه‌وه‌كه‌ش بۆ لێكۆڵينه‌وه له هۆكار و ڕهه‌نده‌كانى گه‌شه‌كردنيان وه‌ك ديارده‌يه‌كى شارستانى تايبه‌تكراوه، كه بێگومان ڕه‌هه‌ندى جياواز له‌و گه‌شه‌كردنه‌ياندا ڕۆڵيان بينيوه، كه به پشتبه‌ستن به سه‌رچاوه‌ى ڕه‌سه‌ن و به‌ڵگه‌ى مێژوويى له ڕه‌هه‌نده‌كانيان ده‌كۆڵرێته‌وه.