مێژووى بزاڤى ڕزگاریخوازى گەلی كورد لە گۆڤارى برایەتى١٩٧٠-١٩٧١
DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:
https://doi.org/10.31918/twejer.2583.16کلیلە وشەکان:
برایەتی, بزاڤی ڕزگاریخوازی کورد, خەباتی چەکداری, ڕێکخراوەیی, ڕۆشنبیریپوختە
گۆڤاری برایەتی وەک دووەمین گۆڤاری سیاسی ئاشکرای پارتی دیموکراتی کوردستان لەنێوان ساڵانی١٩٧٠-١٩٧١(١٤)ژمارەی لێدەرچووە، ئەو بابەتانەی لە دووتوێی گۆڤارەکە بڵاوکراونەتەوە، شایەنی ئەوەن لەچوارچێوەی توێژینەوەیەکی زانستی بخرێنەڕوو، بەتایبەت گۆڤارەکە لەهەڵ و مەرجێک دەرچوێنراوە کە دوای نزیکەی نۆ ساڵ لە هەڵبەز و دابەزی شۆڕشی کورد و دواتر ڕێککەوتنی سەرکردایەتی شۆڕشی ئەیلول لەگەڵ حکومەتی عێراق کە خۆی لە بەیاننامەی ١١ی ئازاری١٩٧٠ دەبینێتەوە، دەرفەتێکی لەبار هاتۆتە پێش نوسەران و توێژەرانی بواری مێژوو بۆ ئەوەی نوسینەکانیان بە ئازادی لەم گۆڤارە بخرێنەڕوو، بە سەرنجدان لە لاپەڕەکانی، تێبینی کۆمەڵێک بابەت دەکەین دەربارەی مێژووی بزاڤی ڕزگاریخوازی کوردی لە هەردوو سەدەی هەژدە و نۆزدە، لەبەر بایەخی مێژوویی نووسینەکان شەن و کەوکردنی بابەتەکان لە چوارچێوەی توێژینەوەیەک بە پێویست زانراوە. ئەم توێژینەوە پێکهاتووە لە دەروازە و دوو تەوەرە، لە دەروازە تیشک خراوەتە سەر (بارودۆخى باشورى كوردستان و دەرچوونى گۆڤارى برایەتى١٩٦١-١٩٧٠)، تەوەرەی یەکەمی توێژینەوەکە لەژێر ناونیشانی(ڕەنگدانەوەی مێژووی خەباتی سیاسیی و چەکداری کورد لە گۆڤاری برایەتی لەسەدەی نۆزدە و بیست)، هەرچی تەوەری دووەمە تایبەتە بە(ڕەنگدانەوەی خەباتی ڕۆشنبیری و ڕێکخراوەیی کورد لە گۆڤاری برایەتی) توێژەر لە کۆتاییدا چەند دەرئەنجامێکی خستۆتەڕوو.