Original Articles

کاریگەری گۆڕانکاریەکانی سیاسەتی پەروەردەیی لەسەر دەستڕاگەیشتن بە کوالێتی خوێندن لە ناوچەکانی دەورووبەری شارەکان. شاری سۆران وەکو نموونە.

  • بڵاو کرایەوە 2026-08-18
  • ژمارە بەرگ 9 ژمارە 5 (2026): Volume 9 - Issue 5
  • DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان https://doi.org/10.31918/twejer.2695.7

DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:

https://doi.org/10.31918/twejer.2695.7

کلیلە وشەکان:

پەروەردە, سیاسەتی پەروەردەیی, کوالێتی خوێندن

پوختە

پوختە

مەبەست لە گۆڕانکاریەکانی سیاسەتی پەروەردە، هەموو ئەو گۆڕانکاریانەیە، کە لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعسی عێڕاقی لە ساڵی ٢٠٠٣ بەسەر سیاسەتی پەروەردەیی هەرێمی کوردستاندا هاتن. هەر بۆیە، ئەم توێژینەوەیە هەوڵدەدات لە کاریگەری گۆڕانکاریەکانی سیاسەتی پەروەردەیی لەسەر دەستڕاگەیشتن بە کوالێتی خوێندن لە ناوچەکانی دەورووبەری شارەکان بکۆڵێتەوە. ئامانج لەم توێژینەوەیەدا زانینی کاریگەری گۆڕانکاریەکانی سیاسەتی پەروەردەیی و دەستڕاگەیشتن بە کوالێتی خوێندنە، هەروەها زانینی ڕەوشی خوێندن لە ناوچە گوندنشینەکان و ئاڵنگاریەکانی بەردەمیان لە دەستڕاگەیشتن بە کوالێتی خوێندن. هەروەها دەیەوێت لە پەیوەندی نێوان سیاسەتی نیولیبڕاڵیزم و سیستەمی پەروەردە تێبگات، کە چۆن سیاسەتی نیولیبڕاڵیزم بەشدارە لە بەرهەمهێنانەوەی نایەکسانی و دەستڕاگەیشتن بە کوالێتی خوێندن. بۆ ڕاڤەکردنی ئەم بابەتە، سود لە تیۆری بەرهەمهێنانەوە(Reproduction) وەرگیراوە. .ئەم توێژینەوەیە پشت بە میتۆدی چۆنایەتی دەبەستێت، هەربۆیە داتاکانی لە ڕێگەی ئامرازی چاوپێکەوتنی نیمچەڕێکخراو و داتا دووەمیەکان(Secondary Data) کۆکردونەتەوە. کۆمەڵگەی ئەم توێژینەوەیە قوتابخانە بنەڕەتیەکانی ناوچە گوندنشینەکانن، هەروەها قەبارەی نموونە (١٨) کەسن لە هەریەک لە بەڕێوبەر، مامۆستا و دایبابی قوتابیان. ئەنجامەکانی ئەم توێژینەوەیە ئەوە دەخەنەڕوو، کە  ئەو گۆڕانکاریانەی بەسەر سیاسەتی پەروەردەییدا هاتوون، کاریگەری ڕاستەوخۆیان لەسەر دەستڕاگەیشتن بە کوالێتی خوێندن هەیە بەتایبەتی لە ناوچە گوندنشینەکاندا. بەربەستە پێکهاتەییەکانی وەکو هەژاری و جیاوازی جێندەری کاریگەری ڕاستەوخۆیان لەسەر دەستڕاگەیشتن بە کوالێتی خوێندن هەیە. هەروەها سیاسەتی نیولیبڕاڵیزم کاریگەری لەسەر بەرهەمهێنانەوەی نایەکسانی کۆمەڵایەتی هەیە.

کلیلە وشەکان: پەروەردە، سیاسەتی پەروەردەیی، کوالێتی خوێندن.

داگرتنەکان

هێشتا داتای داگرتن بەردەست نییە.

ژیاننامەی توێژەر

  • سۆزان واحد حمد, Soran University

    زانکۆی سۆران، فاکەڵتی ئاداب، بەشی کۆمەڵناسی

چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە

واحید سۆزان, and حسین د. یاسین, trans. 2026. “کاریگەری گۆڕانکاریەکانی سیاسەتی پەروەردەیی لەسەر دەستڕاگەیشتن بە کوالێتی خوێندن لە ناوچەکانی دەورووبەری شارەکان. شاری سۆران وەکو نموونە”. گۆڤاری توێژەر 9 (5). https://doi.org/10.31918/twejer.2695.7.

توێژینەوە هاوشێوەکان

1-10 of 11

تۆ دەتوانیت گەڕانی پێشکەوتو کارا بکە بۆ دۆزینەوەی توێژینەوە هاوشێوەکان بەکار بهێنیت بۆ ئەم توێژیینەوەیە.