دەرهاویشتە نەرێنییەکانى کارکردنى ئافرەتان لە دەرەوەى ماڵ لە سەر پێگەیاندنى منداڵ: توێژینەوەیەکى مەیدانیى کۆمەڵناسییە لە شارى هەولێر
DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:
https://doi.org/10.31918/twejer.2361.27کلیلە وشەکان:
كار، پێگەیاندنى کۆمەڵایەتى، ئافرەتى کارکەر.پوختە
ئافرەتان ڕۆڵێکى گەورە و بەرچاویان لە پێشخستن و گەشەپێدانى کۆمەڵگادا هەیە؛ هەروەها لە سەرجەم کایەکانى ژیان هاوشانى پیاوانن لە مەیدانى خەبات و كاركردندا. سەرەڕاى ڕۆڵى سەرەکیى ئافرەتان لە پێگەیاندن و پەروەردەى منداڵ لە ناو خێزان، لە هەمانکاتیشدا سەرقاڵى کار و ئەرکى تریشن لە دەرەوەى ماڵ لە پێناو بژێویى ژیان و گەشەپێدانى کۆمەڵگا.
ئامانجی ئهم توێژینهوهیه، دیاریكردنی دەرهاویشتە نەرێنییەکانى کارکردنى ئافرەتانە لە دەرەوەى ماڵ لە سەر پێگەیاندنى منداڵ. بۆ ئهنجامدانی ئهم توێژینهوهیه میتۆدی چۆنایهتی بهكارهاتووه، بۆ كۆكردنهوهی داتاكانیش چاوپێكهوتن ئهنجامدراوه له جۆری ڕێكخراو، كۆمهڵگای توێژینهوهش شاری ههولێره، جۆرى نموونهش مەبەستدارە و بریتین له (15) كهس لە شارهزایان و پسپۆڕانى ئافرەتى خێزاندار له بوارەکانى (کۆمەڵایەتى، دەروونى، پەروەردەیى).
لهم توێژینهوهیەدا، دەرکەوتووە كه کارکردنى ئافرەتان لە دەرەوەى ماڵ کۆمەڵێک کاریگەریى نەرێنیى هەیە لەسەر پێگەیاندنى منداڵ:- لە بوارى کۆمەڵایەتيدا، کارکردنى ئافرەتان لە دەرەوە، كات و وزەى ئافرەتى دایکى کەمکردۆتەوە لە فێرکردنى منداڵ بە کۆمەڵێک بەها و خوڕەوشتى کۆمەڵایەتى و تێرکردنى پێداویستییەکانى منداڵ. لە بوارى دەروونیش، دەرکەوتووە کارکردنى ئافرەتان دەبێتە هۆى شەکەتى و ماندووبوونى جەستەیى و فیکرى، ئەمەش ڕەنگدانەوەى نەرێنیی هەیە، لەسەر دەرووندروستى و کەسایەتى و ڕەفتارى منداڵ. ههروهها لە بوارى پەروەردەیيشدا، بۆتە هۆى لاوازى لە بەجێهێنانى ئەرکە پەروەردەییەکانى ئافرەت لەناو خێزان و دروستبوونى کەموکوڕى لە دەستکەوتى خوێندن و پڕۆسەى فێربوون و فێرکردن.