هەڵسەنگاندنی داستانی ‘’مەم و زین’’ی ئەحمەدی خانی بەپێی تایبەتمەندی و بنەماک
DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:
https://doi.org/10.31918/twejer.2141.5کلیلە وشەکان:
داستان، تایبەتمەندییەکانی داستان و داستانی مەم و زینپوختە
ژانری داستان یەکێکە لە کۆنترین ژانرەکان لەناو ئەدەبیاتی زۆربەی میللەتانی جیهان و پانتاییەکی باشی لە ئەدەبیاتی جیهانی داگیرکردووە، لە پێش زاینەوە بگرە تا سەدەکانی ناوەڕاست یەکێک بووە لە ژانرە یەکەمینەکانی ئەدەبیاتی زۆرێک لە میللەتان، هەر لە سۆمەرییەکانەوە تا دەگاتە یۆنانی و ڕۆمانییەکان، دواتریش لە سەدەکانی ناوەڕاست بووە بە شاژانری سەردەمەکەی. ئەم ژانرە خاوەنی تایبەتمەندی و بنەمای دیاریکراوی خۆیەتی کە بوونەتە ناسنامەی ژانر بۆ سەرجەم دەقەکانی ژانرەکە و بنەمای لێکچوون و جیاوازییان بۆ هەموو بەرهەمەکانی سەر بەم ژانرە دروستکردووە.
لەناو ئەدەبیاتی نەتەوەیی کوردیشدا داستان جێگە و پایەیەکی تایبەتی هەبووە، ئەگەرچی وەک نموونە جیهانییەکە نەبووە، بەڵام زۆرێک لە پێوەر و شقڵە جیهانییەکەی پێوە دیارە، لەم سۆنگەیەوە ئەم توێژینەوەیە هەوڵێکە بۆ خستنەڕوو و پیشاندانی ئەوەی، کە تا چەند و چۆن داستانی (مەم و زین)ی (ئەحمەدی خانی) پابەندی تایبەتمەندی و بنەماکانی ژانری داستان بووە، لەم چوارچێوەیەوە ڕاڤە و شیکردنەوە بۆ داستانەکە کراوە.