Original Articles

گرفتەکانی بەردەم خۆپارێزی لە کاریگەریی گۆڕانکارییە ئاووهەواییەکان لە ڕوانگە

  • بڵاو کرایەوە 2024-08-26
  • ژمارە بەرگ 4 ژمارە 1 (2021): Volume 4 - Issue 1
  • DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان https://doi.org/10.31918/twejer.2141.16
  • نەبەرد جەبار حەسەن بەشی زانستە کۆمەڵایەتییەکان، کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی، زانکۆی سلێمانی. Author

DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:

https://doi.org/10.31918/twejer.2141.16

کلیلە وشەکان:

خۆپارێزی، گۆڕانکارییە ئاووهەواییەکان، کێشەکانی خۆپارێزی و ڕای گشتی.

پوختە

ستراتیجییەکانی خۆپارێزی بە گرنگترین ڕێکارەکان دادەنرێن، کە دەبێت جێبەجێبکرێن لە بەرانبەر کاریگەرییە زیانبەخشەکانی گۆڕانکارییە ئاووهەواییەکان، جێبەجێکردنی ڕێکارە خۆپارێزییەکانیش ڕووبەڕووی چەندان گرفتی ئابووری، تەکنەلۆجی و سیاسی بوونەتەوە بە شێوەیەك بەشێکی پەیوەندی بە کەمتەرخەمی و بەشداری و هەماهەنگی نەکردنی هاوڵاتییانەوە هەیە. ئامانج لەم توێژینەوەیە دەرخستنی گیروگرفتەکانی بەردەم هەنگاوەکانی خۆپارێزی بوو لە ڕوانگەی هاوڵاتییانی شاری سلێمانییەوە. بۆ ئەم مەبەستەش ڕێبازی وەسفی و شیکاری بەکارهاتووە. هەروەها بە سوودوەرگرتن لە پڕۆگرامی (SPSS) چەندین تاقیکردنەوەی ئاماری بەکارهاتووە وەک ڕێژەی سەدی (Percentage)، هاوکۆڵکەی پەیوەندیی پێرسن بە هەردوو ڕێگاکەیەوە (پارشەڵ و بیڤارییەیت) (Person Correlation Coefficient- Partial and Bivariate)، (T-test Two Sample Equal Variance). نموونەی توێژینەوەکە پێکهاتووە لە (٦٧٥) هاوڵاتی لە هەموو پێکهاتەکان (تەمەن، ڕەگەز، ئاستی خوێندن و پیشە)ی جیاواز و بە شێوەیەکی هەڕەمەکی هەڵبژێردراون، لەو ژمارەیەش (١٠) هاوڵاتی چاوپێکەوتنیان لەگەڵ کراوە. لە ئەنجامدا توێژینەوەکە ئەوەی دەرخست کە بەشداربووان ڕووبەڕووی هەندێك بەربەست و گرفت بوونەتەوە لەوانەش: کەمی و لاوازیی ئاستی زانیاری لەبارەی ستراتیجییەکانی خۆپارێزییەوە، نەبوون یان کەمیی هەستی خۆبەبەرپرسیار زانین لە بەجێگەیاندنی ڕێکارە خۆپارێزییەکان، لاوازی و کەمیی نواندنی ڕەفتاری خۆپارێزی. زیاد لەوەش توێژینەوەکە گرنگترین ئەو گرفت و بەربەستانەی دیاریکردووە کە ویست و توانای هاوڵاتییان سنووردار دەکات لە جێبەجێکردنی هەنگاوە خۆپارێزییەکان، ئەوانیش بریتین لە کرێی تێچوون، کەمی و لاوازیی ڕێنمایی و یاساکانی تایبەت بەستراتیجییەکانی و خۆپارێزی لە لایەن حکومەتە خۆجێیی و ناوەندییەکان، باوەڕنەبوون بە دیاردەی گۆڕانکارییە ئاووهەواییەکان. لە کۆتاییشدا، توێژەر پێشنیازی ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی زیاتر دەکات لەسەر بوارەکانی خۆپارێزی و کێشەکانی بەردەمی بۆ زیاتر پارێزراوبوونی هەرێم و دانیشتووانەکەی لە کاریگەرییە زیانبەخشەکانی گۆڕانکارییە ئاووهەواییەکان.

داگرتنەکان

هێشتا داتای داگرتن بەردەست نییە.

چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە

حەسەن نەبەرد جەبار, trans. 2024. “گرفتەکانی بەردەم خۆپارێزی لە کاریگەریی گۆڕانکارییە ئاووهەواییەکان لە ڕوانگە”. گۆڤاری توێژەر 4 (1): 693-744. https://doi.org/10.31918/twejer.2141.16.

توێژینەوە هاوشێوەکان

1-10 of 29

تۆ دەتوانیت گەڕانی پێشکەوتو کارا بکە بۆ دۆزینەوەی توێژینەوە هاوشێوەکان بەکار بهێنیت بۆ ئەم توێژیینەوەیە.