ڕەهەندە دەروونییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شیعری كوردیدا
DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:
https://doi.org/10.31918/twejer.2033.10کلیلە وشەکان:
كۆرۆنا، دەروون، شیعر، ترس و شۆك.پوختە
كۆرۆنا (كۆڤید 19) ئه‌و وشه‌یه‌یه له كورتترین ماوه‌دا، بوو به وێردی سه‌ر زمانی زۆرینه‌ی دانیشتووانی جیهان و وه‌ك مۆته‌كه‌یه‌ك له‌ناو ئاماره‌كاندا ده‌ركه‌وت، ئه‌و هه‌موو جووڵه‌یەکی ژیانی وه‌ستاند، بووه مایه‌ی ترس و دڵه‌ڕاوكێ و نائارامی لای مرۆڤه‌كان، ئه‌و باره ده‌روونییانه بوونه مایه‌ی چرۆكردنی ده‌قی شیعری. به مه‌به‌ستی ده‌رخستنی كاریگه‌رییه ده‌روونییه‌كانی ئه‌م ڤایرۆسه و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له شیعری شاعیران‌دا، به پشتبه‌ستن به ڕێبازی (پەسنی- شیكاری) ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌مان بە ناونیشانی (ڕه‌هه‌نده ده‌روونییه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له شیعری كوردیدا) به ئه‌نجام گه‌یاند.
له سه‌ره‌تادا پێناسه‌ی ڤایرۆسه‌كه كراوە و دواتر به كورتی له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌ریه‌ك له (ئه‌ده‌ب و ده‌روون) و (ئه‌ده‌ب و نه‌خۆشی) دواوین، له چوارچێوه‌ی باسهكهماندا لەباره‌ی (دیارده ده‌روونییه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له شیعری كوردیدا)، تیشكمان خستووه‌ته‌سه‌ر (ترس) و (شۆك) و به نموونه‌ی شیعری شاعیرانی هاوچه‌رخی كوردی باسه‌كه‌مان ده‌وڵه‌مه‌ندتر كردووه، بۆمان ده‌ركه‌وت كه‌وا ترس له نه‌خۆشییه‌كه و ترسی له‌ده‌ستدانی ئازیزان و هه‌روه‌ها شۆكی ده‌روونی به‌هۆی مه‌ترسیی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه و هوشیاریی خۆپارێزی و بانگه‌شه‌ی پابه‌ندبوون به ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كانه‌وه له دیارترین ئه‌و ئه‌نجامانه‌ن، كه پێیان گه‌یشتووین.