شیکردنەوەی ڕۆمانی تاڤگە بە پێی تیۆری بونیادگەری پێکهاتەیی لوسیان گۆڵدمان لە گۆشەنیگای هەردوو چەمکی بونیادی دەلالی و جیهانبینی
DOI:
https://doi.org/10.31918/twejer.2695.08کلمات کلیدی:
بونیاتگەری پێکهاتەیی، بونیادی دەلالی، جیهانبینی، رۆمانی تاڤگەچکیده
ئەم تویژینەوەیە بە ناو نیشانی (شیکردنەوەی ڕۆمانی تاڤگە بە پێی تیۆری بونیاتگەری پێکهاتەیی لوسیان گۆڵدمان لە گۆشەنیگای هەردوو چەمکی بونیادی دەلالی و جیهانبینی)، هەوڵێکە بۆ خوێندنەوەی ڕۆمانی ناوبراو بەپێی تیۆری بونیاتگەری پێکهاتەیی لوسیان گۆڵدمان و تیشک دەخاتە سەر لێکدانەوەی ناوەرۆکی ڕۆمانەکە لەسەر بنەمای ئەو دوو چەمکانەی کە تیۆرییەکە وەکو چەمکە سەرکییەکانی خۆی پشتیان پێ دەبەستێت بۆ خوێندنەوەی دەقی ئەدەبی.
ئامانجی سەرەکی ئەم توێژینەوەیە بریتییە لە شیکردنەوەی رۆمانی تاڤگە لەسەر بنەمای ئەو دوو چەمکەی دەست نیشانمان کردون.
ئەم توێژینەوەیە بە میتودی وەسفی- شیکاری مان ئەنجام داوە، بۆ شیکردنەوەی زانیاری و داتاکانی ئەم توێژینەوەییە سۆدمان لە پەرتوکخانە وەرگرتووە و بە پێی داتاکانی کتێبەکان شیکردنەوەمان بۆ کردووە، گرنگترین ئەو دەر ئەنجامانەی کە ئێمە لەم توێژەنەوەیە پێ گەیشتوین ئەوەیە، کە ڕۆمانی کوردیش بێبەش نییە لە تایبەتمەندیەکانی ئەم تیۆرە و ئەو تایبەتمەندیەی هەیە کە وەک ژانری خستنەڕووی ململانێ و کێشەو بارودۆخی کۆمەڵگایە سەیر بکەین. لە کۆتایشدا گرنگترین ئەو ئەنجامانەی کە لەم توێژینەوەیەدا بێگەیشتون نوسیومانە، لیرەدا بە کۆرتی دەخەمە ڕوو. ژانری ڕۆمان بەرهەمی دۆنیابینینی چینێکی کۆمەڵگایە، بەووردبۆنەوەی ناوەرۆکی ڕۆمانی تاڤگە، زۆر بە ڕۆنی ئاشکەرا دەبێت کە رۆمانی تاڤگەش بەرهەمی دونیابینی ئەو چینەی کۆمەڵگایە کە نووسەر لەناویاندا دەژی.