Spatial suitability model for selecting the best locations for residential function in Soran city
DOI:
https://doi.org/10.31918/twejer.2574.52کلمات کلیدی:
گونجانی شوێنی، كرداری شیكردنه‌وه‌ی پله‌به‌ندی، وه‌زیفه‌ی نیشته‌جێبوون، شاری سۆران.چکیده
مۆدێلی گونجانی شوێنی یه‌كێكه له وه‌زیفه گرنگه‌كانی سیسته‌می زانیاری جوگرافی، چونكه كاری ئه‌م مۆدێله، بریتییه له دیاركردنی باشترین شوێنی وه‌زیفه‌یه‌ك به گوێره‌ی داتای به‌رده‌ست به مه‌به‌ستی خزمه‌تكردنی دانیشتوانی ناوچه‌یه‌ك له داهاتوودا و چاره‌سه‌ركردنی زۆرێك له كێشه‌كانی شار. بۆیه بۆته جێگای سه‌رنج و گرنگی پێدان له لایه‌ن توێژه‌رانه‌وه، ئەمەش وایكردوه توێژینه‌وه‌یه‌كی زۆر له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ئه‌نجامبدرێت. ئامانجی توێژینه‌وەکە دیاریکردنی باشترین شوێنی وه‌زیفه‌ی نیشته‌جێبوون له شاری سۆرانە به به‌كارهێنانی سیسته‌می زانیاریه جوگرافیه‌كان، كه له توانایدا هه‌بێت به‌شداری له دروستكردنی پلانی ستراتیجی گه‌شه‌پێدانی زه‌وی شاره‌كان بكات به تایبه‌تی له ڕێنماییكردنی پڕۆژه‌كانی نیشته‌جێبوون له داهاتوودا.