Original Articles

بەراوردی ئەدەبی لەناو مێژووی ئەدەبدا بە نموونەی کتێبی (ئەدەبی کۆنی کوردی) ئیبراهیم ئەحمەد شوان

DOI:

https://doi.org/10.31918/twejer.2695.02

کلمات کلیدی:

مێژووی ئەدەب, بەراوری ئەدەبی, كاریگەری و كارتێكردن, ئەدەبی كۆنی كوردی, ئیبراهیم ئەحمەد شوان

چکیده

پوختە

    ئەم توێژینەوەیە لەبارەی بەراوردی ئەدەبی لەناو مێژووی ئەدەب بە نموونەی كتێبی (ئەدەبی كۆنی كوردی) ئیبراهیم ئەحمەد شواندایە. هەوڵێكە بۆ نیشاندانی بەراوردی ئەدەبی وەكو بنەمایەكی مێژوونووسی و ڕەنگدانەوەی  لەناو كتێبەكەدا، واتە ئامانج لێی نیشاندانی ئەوەیە کە بەراوردی ئەدەبی وەكو بنەمایەكی مێژوونووسیی ئەدەبی لەم كتێبەدا تا چەند پەیڕەوی لێكراوە و لە پەیڕەوكردنیدا چەندە سەركەوتوو بووە و ڕۆڵی هەبووە لە تۆكمەكردنی مێژوونووسییەكەدا و بەخشینی ڕەهەندێكی زانستی و بابەتییانە بە مێژوونووسییەكە. بۆ ئەم مەبەستەش لە توێژینەوەكەدا پێڕەوەی لە ڕێبازی (وەسفی ـ شیكاری ـ ڕەخنەیی) کراوە. بە گشتی توێژینەوەكە بەسەر دوو بەش دابەشكراوە؛ لە بەشی یەكەمدا، باس لە مێژووی ئەدەب و بەراوردی ئەدەبی و پەیوەندیی نێوانیان كراوە. لە بەشی دووەمدا، هەوڵدراوە بەراوردی ئەدەبی وەكو بنەمایەكی مێژوونووسی و ڕەنگدانەوەی لەناو كتێبەكەدا شیكردنەوە و هەڵسەنگاندنی بۆ بكرێت و ئاستی سەركەوتوویی لە بەكارهێنانی بەراوردی ئەدەبی لە كتێبەكەدا بخرێتەڕوو. لە کۆتاییدا ئەوە دەرخراوە کە نووسەر لە کتێبەکەیدا وەكو بنەمایەكی مێژوونووسی پەنای بۆ بەراوردی ئەدەبی بردووە و سوودی لێوەرگرتووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەم بنەمایە بە تەواوی لە مێژوونووسییەکەدا پەیڕەوی لێنەکراوە و لەم ڕووەوە کەموکوڕیی هەیە.

 

دانلودها

دسترسی به دانلود اطلاعات مقدور نیست.

نحوه استناد به مقاله

خالص ڕێناس, و کاظم شێخ کاظم, مترجمین. 2026. “بەراوردی ئەدەبی لەناو مێژووی ئەدەبدا بە نموونەی کتێبی (ئەدەبی کۆنی کوردی) ئیبراهیم ئەحمەد شوان”. Twejer Journal 9 (5). https://doi.org/10.31918/twejer.2695.02.

مقالات مشابه

##common.pagination##

همچنین برای این مقاله می‌توانید شروع جستجوی پیشرفته مقالات مشابه.