پێشکەشکردنەکان
نموونەی نووسینی توێژینەوە
تکایە توێژینەوەکەت لەناو نموونەی وۆردی گۆڤاردا بنووسە، بەو زمانەی توێژینەوەکەی پێ نووسراوە.
- نموونەی زمانی توێژینەوەکەت دابگرە.
- توێژینەوەکەت تێیدا بنووسە و فۆنت و سەردێڕ و ڕێکخستنەکەی وەک خۆی بهێڵەوە.
- لە کاتی پێشکەشکردندا فایلە وۆردە تەواوکراوەکە باربکە.
داواکارییەکان بۆ پێشکەشکردن
پێش ناردن، دڵنیابەرەوە لەوەی:
- توێژینەوەکە ڕەسەنە، پێشتر بڵاو نەکراوەتەوە و لە هەمان کاتدا بۆ گۆڤارێکی تر نەنێردراوە.
- بە نموونەی وۆردی گۆڤار و بە زمانی توێژینەوەکە نووسراوە و لە ٣٠ لاپەڕە زیاتر نییە.
- پوختەیەکی ١٥٠–٢٠٠ وشەیی و ٣–٥ وشەی کلیلی هەیە.
- ئاماژەدان و لیستی سەرچاوەکان بە شێوازی هارڤاردن و هەموو سەرچاوەیەکی ناو دەق لە لیستەکەدا هەیە.
- ڕێژەی لێکچوون (پلەیجەریزم) لە ١٥٪ زیاتر نییە و هەموو دەقێکی وەرگیراو دیاریکراوە و سەرچاوەی بۆ دانراوە.
- هەموو خشتە و وێنەکان ژمارە و ناونیشانیان هەیە.
- هەموو توێژەرانی بەشدار ڕازین بە ناردنەکە، و مۆڵەت بۆ هەر وێنە یان کەرەستەیەک کە پێویستی پێی بێت وەرگیراوە.
- ڕێبەری توێژەران خوێندراوەتەوە.
توێژینەوەی ڕەسەن
توێژینەوەی ڕەسەن لە بواری زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان کە پێشتر بڵاو نەکراونەتەوە. ناردن بۆ هەمووان کراوەیە. هەموو توێژینەوەیەک بۆ ڕێژەی لێکچوون دەپشکنرێت و بە هەڵسەنگاندنی دووقۆڵیی شاراوەدا تێدەپەڕێت.
ڕێنماییەکانی مافی خاوەندارێتی
توێژینەوەکانی گۆڤاری توێژەر بە کراوەیی (Open Access) و بە مۆڵەتی Creative Commons Attribution-NonCommercial-ShareAlike 4.0 International (CC BY-NC-SA 4.0) بڵاو دەکرێنەوە. هەر کەسێک دەتوانێت بۆ مەبەستی نابازرگانی توێژینەوەکە هاوبەش بکات و سوودی لێ وەربگرێت، بە مەرجێک ناوی توێژەران و گۆڤار بهێنێت و کارەکەی خۆی بە هەمان مۆڵەت بڵاو بکاتەوە.
بە ناردنی توێژینەوەکە، توێژەران پشتڕاستی دەکەنەوە کە کارەکە کاری ڕەسەنی خۆیانە، هەموو توێژەرانی بەشدار ڕازین بە ناردنی، و ڕازین بە بڵاوکردنەوەی بەم مۆڵەتە.
ڕاگەیاندنی پاراستنی زانیاری
ئەو ناو، ئیمەیڵ و زانیارییانەی لەم ماڵپەڕەدا تۆمار دەکرێن، تەنها بۆ کاری گۆڤار بەکاردەهێنرێن: بەڕێوەبردنی توێژینەوە نێردراوەکان، هەڵسەنگاندن و بڵاوکردنەوە. ناو و شوێنی کاری توێژەران لەگەڵ توێژینەوە بڵاوکراوەکانیاندا دەردەکەون. ناسنامەی هەڵسەنگێنەران بە نهێنی دەمێنێتەوە. ئەم زانیارییانە نادرێن بە هیچ لایەنێکی تر و بۆ هیچ مەبەستێکی تر بەکارناهێنرێن.
بۆ ڕاستکردنەوەی زانیارییەکانت، پرۆفایلەکەت دەستکاری بکە یان ئیمەیڵ بنێرە بۆ twejer@soran.edu.iq.