کاریگەری ئاوی ئاوەڕۆی شاری سۆران لەسەر پیسبوونی ئاوی ڕووباری باڵەکیان
DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:
https://doi.org/10.31918/20542/twejer.2695.11کلیلە وشەکان:
ڕووبار, ئاوی ئاوەڕۆ, پیسبوونی ئاو, ڕووباری باڵەکیانپوختە
پاراستن و گەشەپێدانی دەرامەتە ئاوییەکان یەکێکە لە بابەتە هەرە گرنگ و هەستیارەکان و بایەخێکی زۆری پێدەدرێت لەسەر ئاستی جیهان، ئەمە لەکاتێکدایە ڕۆژ لەدوای ڕۆژ گیروگرفتەکانی پەیوەست بە دەرامەتی ئاو و خراپ بەکارهێنانی و مامەڵەکردنی نازانستیانەی مرۆڤ بەرامبەر ئەم سەرچاوەیە ڕوولە زیادبووندایە.
لەم توێژینەوەیەدا تیشک خراوەتە سەر کاریگەری ئاوی ئاوەڕۆی شاری سۆران لەسەر پیسبوونی ئاوی ڕووباری باڵەکیان، ئامانج لەم توێژینەوەیە دەرخستنی کێشەی پیسبوونی ئاو و شیکردنەوەی چەندیەتی و چۆنییەتی پیسبوونی ئاوی ڕووباری باڵەکیانە و بەراوردکردنی بو ستانداردە نێوەخۆی و نێودەوڵوتییەکانە، بۆ گەیشتن بە ئەنجامی توێژینەوە پشت بە میتۆدی (استقرائی) و بەرواردکاری بەستراوە، وە هەریەک لە ئامرازەکانی شیکردنەوەی چەندییەتی و چۆنییەتی و بەکارهێنانی سیستەمی زانیارییە جوگرافییەکان GIS بەکارهاتووە. لەکۆتایدا توێژینەوەکە بە چەند دەرئەنجامێک گەیشتووە هەندێ لەو دەرئەنجامانە :
پاشماوەی ئاوەڕۆی سۆران کاریان کردۆتە سەر پیسبوونی ئاو لەڕووی کیمیایی وبەکتریۆلۆجیەوە لە ناوچەی توێژینەوە، لەڕووی کیمیاییەوە بۆتەهۆی زیادبوونی ڕێژەی خوێی تواوە Total Dissolved Salts) (T.D.S)،ڕێژەی تفتی (Alkalify)، نیترات (NO3-)، کلۆراید (CI-)، لێڵی ئاو (Turbidity) ، لەروی بەکتریۆلۆجیەوە بۆتەهۆی زیادکردنی ڕێژەی (کلۆر (CL)، بەکتریای ئیکۆلا (E.coli) )، هەروەها زۆر بوونی ژمارەی دانیشتوان و نەبوونی شوێنی پاک کردنەوەی ئاوەڕۆی شارەکە، بە تایبەتی لە دوای ساڵی (٢٠٠٥)، دانانی ماستەرپلان، شارەکە بەخێرای گەشەی کرد، ژمارەی دانیشتوان ناوچەکە گەیشتە (١٣٣٠١٦) کەس.