Original Articles

گێچەڵکردن و پەیوەندی بە دەستکەوتی خوێندن لای قوتابیانی قۆناغی ئامادەیی

  • بڵاو کرایەوە 2023-08-20
  • ژمارە بەرگ 6 ژمارە 1 (2023): Volume 6 - Issue 1
  • DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان https://doi.org/10.31918/twejer.2361.16
  • کاروان کاکەبرا کاکەمند زانکۆی سۆران/فاکەلتی ئاداب/ بەشی دەرونزانی Author
  • اوین سلمان جبرائیل زانکۆی سۆران/فاکەلتی ئاداب/ بەشی دەرونزانی Author

DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:

https://doi.org/10.31918/twejer.2361.16

کلیلە وشەکان:

گێچەڵ، دەستکەوتی خوێندن، قوتابی.

پوختە

دیاردەی گێچەڵ کردن یەکێکە لەو کێشانەی کە هەندێک لە قوتابیان لە قوتابخانەکان ڕووبەڕوویان دەبێتەوە ئەمەش زۆرجار کاریگەری لەسەر لایەنی ئەکادیمی قوتابیان دەکات. ئامانجی سەرەکی لەم توێژینەوەیەدا  بریتییە لە زانینی ئاستی گێچەڵ و دەستکەوتی خوێندن لای قوتابیان و هەروەها زانینی ئاستی پێشبینی گێچەڵ لە سەر ئاستی دەستکەوتی خوێندن لای نمونەی توێژینەوەکە. کۆمەڵگەی ئەم توێژینەوەیە قوتابخانەی پەروەردەکانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لەخۆ دەگرێت و نمونەی توێژینەوەش پێکدێت لە (٥٦٥) قوتابی لە پۆڵەکانی (١٠ و ١١)ی ئامادەیی. لەم توێژینەوەیەدا پشت بە میتۆدی وەسفی چەندایەتی بەستراوە و بۆ دەستکەوتنی داتا و زانیارییەکان پشت بە فۆڕمی ڕاپرسی بەستراوە. بۆ پێوانەکردنی گێچەڵ توێژەر پێوەرێکی ئامادەکردووە و بۆ پێوانەی دەستکەوتی خوێندنیش پشت بە نمرەی تاقیکردنەوەکانی قوتابی بەستراوە. ئەنجامەکانی ئەم توێژینەوەیە ئەوە دەردەخەن کە ئاستی گێچەڵ لە قوتابخانەکان لە ئاستێکی بەرزی ئامارین و بەڵگەداری ئاماری هەیە و دەستکەوتی خوێندنیش لە ئاستێکی نزمدا دەبیندرێت. لەگەڵ ئەوەشدا ئەنجامەکان پەیوەندییەکی نەرێنی لەنێوان گێچەڵ و دەستکەوتی خوێندن نیشان دەدەن  لەهەمان کاتدا گێچەڵ دەبێتە هۆی پێشبینی کردنی نزم بوونەوەی ئاستی نمرەی ئەکادیمی قوتابی. سەرەڕای ئەمانەش توێژەران بە پشت بەستن بەو ئەنجامەی کە لەم توێژینەوەیەدا بە دەستییان هێناوە چەند ڕاسپاردە و پێشنیارێکیان خستۆتە ڕوو.

داگرتنەکان

هێشتا داتای داگرتن بەردەست نییە.

چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە

کاکەمند کاروان کاکەبرا, and جبرائیل اوین سلمان, trans. 2023. “گێچەڵکردن و پەیوەندی بە دەستکەوتی خوێندن لای قوتابیانی قۆناغی ئامادەیی”. گۆڤاری توێژەر 6 (1): 707-52. https://doi.org/10.31918/twejer.2361.16.

توێژینەوە هاوشێوەکان

1-10 of 49

تۆ دەتوانیت گەڕانی پێشکەوتو کارا بکە بۆ دۆزینەوەی توێژینەوە هاوشێوەکان بەکار بهێنیت بۆ ئەم توێژیینەوەیە.