Original Articles

لادانی زمانی له‌ نوکته‌ی کوردیدا نوکتەکانی ''نوکتەی شاخ'' بە نموونە

  • بڵاو کرایەوە 2024-08-26
  • ژمارە بەرگ 4 ژمارە 1 (2021): Volume 4 - Issue 1
  • DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان https://doi.org/10.31918/twejer.2141.2
  • قیس کاکل تۆفیق زانکۆی سۆران، فاکەڵتی ئاداب Author
  • هێرش چەتۆ حسێن پەروەردەی پشدەر Author

DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:

https://doi.org/10.31918/twejer.2141.2

کلیلە وشەکان:

نوکتە، ڕۆنان، لادانی زمانی.

پوختە

ئەم توێژینەوە بە ناونیشانی (لادانی زمانی لە نوکتەی کوردیدا، نوکتەکانی ''نوکتەی شاخ'' بە نموونە)، هەوڵێکە بۆ شیکردنەوەی نوکتە؛ هەر لە ناساندن و شیکردنەوەی ڕۆنانی نوکتەکە، تا بەدیارخستنى هۆکارى ئەو کاریگەرییەى کە لەسەر وەرگری بەجێدەهێڵێت. ئەمیش بەهۆی بنەمای چڕکردنەوە لە پێکهێنانی وشە ئاوێتەکان و دەستکاریکردن لە وشە و دەنگەکان و ڕیزکردنێکی جیاواز بۆ پێکهاتەکانی ڕستەکە. هەروەها توێژینەوەکە گریمانەى ئەوەى کردووە، کە تایبەتمەندییەکى سەرەکیى نوکتە بریتییە لە لادان و دەرچوون لە بنەما باوەکان، جا لادانى لۆژیکى بێت یان لادانى زمانى. ئەم توێژینەوە تەنیا لادانە زمانییەکانى بە بەرچاو گرتووە و لێیکۆڵیوەتەوە. بۆ ئەم مەبەستەش بنەماکانى هاریکارى و تیۆرى گرایس کراوە بە پێوەر بۆ ئەوەى ڕێژەى لادان و چۆنیەتیى لادانە زمانییەکانى پێ بخەینەڕوو، لە ڕێگەی بنەمای دوو لایەنە لە بەکارهێنانی مانای پیتی و مەجازی و یاریکردن بە وشەکان. سنووری توێژینەوەکە سوودی لەو نوکتانە وەرگرتووە، کە هەڵقوڵاوی ناو کلتوور و کۆمەڵەی کوردین؛ واتە لە نوکتەکانمان نوکتەکانی (ڕشتەی مروای و نوكتەی شاخ و گەپنامەی مێرگوڵان) وەرگرتووە، بۆ سەلماندنی لادانە زمانییەکان.

داگرتنەکان

هێشتا داتای داگرتن بەردەست نییە.

چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە

تۆفیق قیس کاکل, and حسێن هێرش چەتۆ, trans. 2024. “لادانی زمانی له‌ نوکته‌ی کوردیدا نوکتەکانی ’’نوکتەی شاخ’’ بە نموونە”. گۆڤاری توێژەر 4 (1): 69-102. https://doi.org/10.31918/twejer.2141.2.

ئەو توێژینەوانەی ئەم نوسەرە کە زۆرترین جار خوێندراونەتەوە.

توێژینەوە هاوشێوەکان

1-10 of 29

تۆ دەتوانیت گەڕانی پێشکەوتو کارا بکە بۆ دۆزینەوەی توێژینەوە هاوشێوەکان بەکار بهێنیت بۆ ئەم توێژیینەوەیە.