Original Articles

داچوون لە چەندبارەكردنەوەی گێڕانەوەدا بە نموونەی نۆڤلێتی (حەسار و سەگەكانی

  • بڵاو کرایەوە 2024-08-26
  • ژمارە بەرگ 4 ژمارە 1 (2021): Volume 4 - Issue 1
  • DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان https://doi.org/10.31918/twejer.2141.8

DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:

https://doi.org/10.31918/twejer.2141.8

کلیلە وشەکان:

داچوون, گێڕانەوە، چەندبارەكردنەوەی گێڕانەوە, تاک گێڕانەوە و گێڕانەوەى دووبارە.

پوختە

ئەم توێژینەوەیە هەوڵێكە بۆ ناساندنی داچوون و چەندبارەكردنەوەی گێڕانەوە وەك دووانەیەكی لێكدانەبڕاو، ئەمەش لە ڕوانگەی درككردن بە گرنگیی بابەتی چەندبارەكردنەوەی گێڕانەوە و دەرخستنی ئەو داچوونانەی، كە لە ئەنجامی ئەم چەندبارەكردنانەوە ڕوودەدەن، ئەم بارەش لە گێڕانەوەی هەر دەقێك ڕوودەدات، ئێمە لێرەدا ڕۆمانی (كەشتیی فریشتەكان) و نۆڤلێتی (حەسار و سەگەكانی باوكم)مان بە نموونە وەرگرتووە.

توێژینەوەكەش بەسەر دوو بەش و چوار تەوەرەدا دابەشكراوە، لە بەشی یەكەمدا باس لە چەمكی گێڕانەوە و ڕەگەزی چەندبارەكردنەوەی گێڕانەوە كراوە، هەروەها باس لە چەمك و زاراوەی داچوون كراوە لەگەڵ چۆنیەتیی دۆزینەوەی داچوونەكانی ناو هەر دەقێكی گێڕدراوە، لە بەشی دووەمیشدا بە شێوەیەكی پڕاكتیكی باس لەو داچوونانە كراوە، كە لەناو هەردوو دەقە گێڕدراوەكەدا بەرچاو كەوتوون.

داگرتنەکان

هێشتا داتای داگرتن بەردەست نییە.

چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە

مستەفا مستەفا ساڵح, trans. 2024. “داچوون لە چەندبارەكردنەوەی گێڕانەوەدا بە نموونەی نۆڤلێتی (حەسار و سەگەكانی ”. گۆڤاری توێژەر 4 (1): 329-56. https://doi.org/10.31918/twejer.2141.8.

توێژینەوە هاوشێوەکان

1-10 of 29

تۆ دەتوانیت گەڕانی پێشکەوتو کارا بکە بۆ دۆزینەوەی توێژینەوە هاوشێوەکان بەکار بهێنیت بۆ ئەم توێژیینەوەیە.