ڕه‌نگدانه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی تووتنی لیوای سلێمانی له ڕۆژنامه‌ی پێشكه‌وتن
DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:
https://doi.org/10.31918/twejer.2141.12کلیلە وشەکان:
ڕۆژنامه، پێشكه‌وتن، تووتن، سلێمانی، ئینگلیز، كورد.پوختە
ڕۆژنامه‌ی پێشكه‌وتن له ماوه‌ی فه‌رمانڕه‌وایی ئینگلیزه‌كاندا له سلێمانی له نێوان ساڵانی 1920-1922دا ده‌رچووه. له‌سه‌ر بابه‌تی جۆراوجۆر قسه‌ی كردووه، ئێمه توێژینه‌وه‌مان له‌سه‌ر ڕه‌نگدانه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی تووتن له لیوای سلێمانی له ڕۆژنامه‌كه‌دا كردووه. ئەم لێكۆڵینەوەیه لە سێ ته‌وه‌رە پێكهاتووە، له ته‌وه‌رەی یه‌كه‌مدا هه‌وڵمانداوه ڕۆژنامه‌كه بناسێنین، چونكه به‌بێ ناساندنی ڕۆژنامه‌كه ناتوانین بچینه سه‌ر بابهتهكان. له ته‌وه‌رەی دووه‌مدا باسمان له سیاسه‌تی ئینگلیزه‌كان به‌رانبه‌ر كشتوكاڵ به گشتی و به‌رهه‌مهێنانی تووتن به تایبه‌تی له لیوای سلێمانیدا كردووه. ته‌وه‌رەی سێیه‌م به ناونیشانی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی تووتنه له لیوای سلێمانی له ڕۆژنامه‌ی پێشكه‌وتندا. به‌وردی تیشك خراوه‌ته‌وه‌سه‌ر ته‌واوی ئه‌و بابه‌تانه‌ی له ڕۆژنامه‌ی پێشكه‌وتن له‌باره‌ی تووتنه‌وه نووسراون.