شوێنه‌وار و ناوی شاره كۆنه‌كانی ژێر شاری سلێمانی له‌به‌ر ڕۆشنایی تۆماره م
DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:
https://doi.org/10.31918/twejer.2141.13کلیلە وشەکان:
سلێمانی، شاری كێلۆنایێ (سێلۆناێ)، شاخی سیلونا، شاری ئارراكدی، شاری لاگالاگا، گردی مه‌ڵكه‌ندی/ ده‌بۆكه (قشڵه).پوختە
شاری سلێمانی له ساڵی 1784ز. له لایه‌ن بابهنهكانهوه دروستكراوه، به‌ڵام زیاتر له په‌نجا هه‌زار ساڵه ژیان و شارستانیه‌ت و ئاوه‌دانی له‌م شوێنه‌ی شاری سلێمانی و چیا و ئه‌شكه‌وته‌كانی ده‌وروبه‌ریدا به‌رده‌وامە. لەبارەی ئه‌و پرسیاره‌ی كه ئایا شاری سلێمانی له‌سه‌ر شوێنه‌واری چ شارێك دروستكراوه، مێژوونووسان و شوێنه‌وارناسان بۆچوونی جیاوازیان نووسیوه، ئێمه لێره‌دا گفتوگۆی دوو بۆچوون ده‌كه‌ین، یه‌كه‌میان ئه‌و بۆچوونه‌یه كه مێژوونووسی كورد ئه‌مین زه‌كی له كتێبه‌كه‌یدا (تاریخ السلیمانية) ئاماژه‌ی پێداوه كه گوایه ناوی سلێمانی له‌وانه‌یه له ناوی شاری (سیلونا)وه هاتبێت، ئه‌مین زه‌كی خۆی ده‌ڵێت ئه‌م بۆچوونه بۆچوونی ولیام له‌ینه كه خاوه‌نی كتێبی (Babylonian Problems)ـه، به‌ڵام توێژه‌رانی ناوخۆ به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر كتێبه‌كه‌ی له‌ین، به‌ڵكو ته‌نها ئاماژه‌یان به كتێبه‌كه‌ی ئه‌مین زه‌كی كردووه، له‌به‌رئه‌وه له چه‌ند كتێب و ماسته‌رنامه و تێزی دكتۆرادا ئاماژه به‌م بۆچوونه كراوه به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌رچاوه ڕه‌سه‌نه‌كان و زانینی هیچ ورده‌كارییه‌ك لەبارەی ناوی (سیلونا)كه‌ی ئه‌مین زه‌كی به‌گ، و واداده‌نێن كه ناوی شاری سلێمانی له ناوی شاری كۆنی (سیلونا)وه هاتووه، به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانن ئه‌م شاره له چ تۆمارێكی كۆن و چ سه‌رده‌مێكدا باسكراوه.