په‌نابه‌ربوونی كوردانی باشوور بۆ ئێران له دوای ١٩٧٤ و كاریگه‌ربوونیان به
DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:
https://doi.org/10.31918/twejer.2141.14کلیلە وشەکان:
کلتوور، په‌نابه‌ری.پوختە
له دوای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شه‌ڕ له نێوان حكومه‌تی ناوه‌ندی (به‌غداد) و شۆڕشگێڕانی كورد له ١٩٧٤، شه‌پوڵێكی په‌نابه‌ربوونی كورستانیان له عێراقه‌وه بۆ ئێران ده‌ستیپێكرد. ئه‌م شه‌پوڵه تا ١٩٨٨ به‌رده‌وام بوو، كه له ئه‌نجامدا به سه‌دان هه‌زار كه‌س له كوردستانیانی نیشته‌جێی عێراق پەنایان بۆ وڵاتی ئێران برد. له دوای ڕاپه‌ڕینی ١٩٩١ شه‌پۆڵی گه‌ڕانه‌وه‌ش له ئێرانەوە بۆ هه‌رێمی كوردستان كاتێكی زیاتری خایه‌ند، واته ١٩٩١ ده‌ستیپێكرد و تا ئه‌م ساڵانه‌ی كۆتایی به‌رده‌وام بوو. پرسیاری سه‌ره‌كیی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ئه‌وه‌یه كه چه‌نده ئه‌و په‌نابه‌ره گه‌ڕاوانه كاریگه‌ریی كلتووری ئێرانیان له‌سه‌ره؟ كه بێگومان هه‌موومان هه‌ستی پێده‌كه‌ین، كاریگه‌رییه‌كه له چ توخمێكی كلتووریدا زیاتر ده‌بینرێت. توێژینه‌وه‌كه له جۆری چۆنایه‌تییه و په‌یڕه‌وی ستراتیجیی ئێتنوگرافی كراوه، كه له كۆكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كاندا پشتمان به چاوپێكه‌وتنی نیمچه ڕێكخراو و تێبینی به‌ستووه. له ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وت كاریگه‌رییه‌كی به‌رچاوی کلتووری له‌سەر پانابه‌ره گه‌ڕاوه‌كان هه‌یه، به‌ڵام به ڕێژه و شێوه‌ی جیاواز، هه‌روه‌ها له ئه‌نجامی كاریگه‌ربوونیان به‌و کلتووره و ژیانیان له ناو کلتوورێكی دیكه وایكردووه ئه‌م گرووپه ببن به خاوه‌ن ورده کلتوورێكی تایبه‌ت به خۆیان.