Original Articles

شێوازەكانی پێشكەشكردنی كارەكتەری سەرەكی لە ڕێی بگێڕەوەوە لە ڕۆمانەكانی (حسا

  • بڵاو کرایەوە 2025-07-15
  • ژمارە بەرگ 3 ژمارە 3 (2020): Volume 3 - Issue 3
  • DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان https://doi.org/10.31918/twejer.2033.05
  • حەسەن یوسف کەریم پەیمانگای ڕوناکی بۆ نابینایان لە هەولێر Author
  • نەجیم خالید ئەلوانی بەشی کوردی، کۆلێژی زمانەکان، زانکۆی سەڵاحەدین Author

DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:

https://doi.org/10.31918/twejer.2033.05

کلیلە وشەکان:

كارەكتەر، بگێڕەوە، هەمووشتزان، هەمانشتزان و بەرزنجی.

پوختە

ئەم توێژینەوەیە كە بە ناونیشانی (شێوازەكانی پێشكەشكردنی كارەكتەری سەرەكی لە ڕێی بگێڕەوەوە لە ڕۆمانەكانی (حسام بەرزنجی)دا)یە، هەوڵێكە بۆ باسكردنی كارەكتەری سەرەكی لە ڕۆمانەكانی (بەرزنجی)دا، تاوەكو ئەوە دەربخەین، كە ڕۆماننووس چ شێوازێكی لە بنیادنان و پێشكەشكردنیاندا پەیڕەوكردووە و ڕۆڵی بگێڕەوەمان لە دەرخستنی گرنگترین ئەرك و تایبەتمەندیی پێكهاتەی كارەكتەری سەرەكی لەم ڕۆمانانەدا شیكردۆتەوە و لایەنە هونەرییەكانیمان خستۆتەڕوو.

ئەم توێژینەوەیە بریتییە لە دوو بەش. لە بەشی یەكەمدا، بە دوو تەوەرە لە ڕووی تیۆرییەوە باسی جۆرەكانی كارەكتەری سەرەكی و بگێڕەوە و جۆرەكانی پەیوەندیی نێوانیانمان لە (ڕۆمان)دا كردووە.

لە بەشی دووەمدا بە دوو تەوەرە شێوازەكانی پێشكەشكردنی كارەكتەری سەرەكیمان بە هەردوو جۆری بگێڕەوەی هەمووشتزان و هەمانشتزان لە نموونەی ڕۆمانەكاندا پراكتیزە كردووە، دواتر گرنگترین ئەو ئەنجامانەی پێیگەیشتووین بە چەند خاڵێك خستووماننەتەڕوو.

داگرتنەکان

هێشتا داتای داگرتن بەردەست نییە.

چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە

کەریم حەسەن یوسف, and ئەلوانی نەجیم خالید, trans. 2025. “شێوازەكانی پێشكەشكردنی كارەكتەری سەرەكی لە ڕێی بگێڕەوەوە لە ڕۆمانەكانی (حسا”. گۆڤاری توێژەر 3 (3): 169-202. https://doi.org/10.31918/twejer.2033.05.

توێژینەوە هاوشێوەکان

1-10 of 29

تۆ دەتوانیت گەڕانی پێشکەوتو کارا بکە بۆ دۆزینەوەی توێژینەوە هاوشێوەکان بەکار بهێنیت بۆ ئەم توێژیینەوەیە.