بنەمای پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
پوختە
بنەمای پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
بە شێوەیەکی گشتی پەیوەندیی کورد و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هەمیشە ئالۆز بووە. پرسیاری سەرەکیی ئەم توێژینەوەیە ئەوەیە کە ئایا ئەو پەیوەندییەی لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا هەیە (١٩٩١-٢٠٢٠) چ جۆرە پەیوەندیێکە؟ ئایا وڵاتە یەگکرتووەکانی ئەمریکا سیاسەتێکی دیاریکراوی هەیە بەرانبەر هەرێمی کوردستان؟ بۆ گەیشتن بە وەڵامی ئەم پرسیارە، پشتمان بە تیۆری ڕیالیزمی بونیادگەرایی بەستووە (Structural Realism)، بە تایبەتیش ئەو تێزەی کە "جۆن مێرشایمەر" گەشەیپێداوە بە ناوی ڕیالیزمی هێرشبەر – Offensive Realism، هەروەها بە قوتابخانەی ئینگلیزی بۆ ناسینی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی International Community یاخود، سیستمی نێودەوڵەتی– International Order. چونکە هەرێمی کوردستان لەناو چوارچێوەیەکی نێودەوڵەتی و سیستمێکی سیاسیی جیهانیدایە.
ئەرگومێنت و دەرەنجامی ئەو توێژینەوەیە ئەوەیە کە پەیوەندیێکی ڕاستەوخۆ لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا یان سیاسەتێکی ڕاستەوخۆی ئەمریکا بەرانبەر هەرێمی کوردستان تا ئێستا نییە. ئەمریکا هەمیشە لە چوارچێوەی پرسێکی تردا مامەڵەی لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا کردووە. بۆیە گرنگە لە پرسی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمریکا لەو هاوکێشەیە تێبگەین کە پەیوەندیی ئەمریکا و هەرێم بە درێژایی مێژوو تا ئێستا هەمیشە لە چوارچێوەی پرسێکی تر و بابەتێکی تری هەرێمی یان نێودەوڵەتی بووە. ئەمریکا هەمیشە لە پەیوەندی لەگەڵ هەرێمی کوردستان ڕەچاوی پڕەنسیپە ڕیالیستەکانی کردووە، بە تایبەتیش پاراستنی سیستم و فۆڕمی دەوڵەتی هەرێمی (regional state system) و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی.
کلیلە وشەکان: هەرێمی کوردستان، وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، عێراق، ڕیفراندۆم، سیستەمی نێودەوڵەتی و زلهێزەکان.
The Foundations of the U.S-KRG Relations
The relation between the U.S and Kurds has always been problematic. The main question of this study is to address what type of relations are between KRG and U.S? Is there a specific U.S policy towards KRG? To answer these questions, we have depended on the theory of Structural Realism, especially the concept of Offensive Realism which has been developed by John Mearsheimer on the one hand, and the English school on the other hand. Offensive realism can be helpful to understand the behaviour of great powers, such as the U.S., and English school to understand international community and international order.
It has been concluded that, so far there is no direct U.S policy or strategy towards the KRG. The U.S interaction with the KRG has always been identified by specific interested and indirect (third) issue. Therefore, it is important to know that the U.S- KRG relation throughout its history has always been linked to another issue, especially the domestic changes in Iraq and regional developments in the Levan and Persian Gulf. The U.S has always followed its realistic approach in its relations with KRG, in particular in protecting the regional state system and international order.
کلیلە وشەکان: The Kurdistan Region, the United States, Iraq, the referendum, the international system and the powers.