Original Articles

هاوسه‌نگی ژینگه‌یی له‌ ژینگه‌ پارێزی بارزانییه‌کاندا

  • بڵاو کرایەوە 2025-07-15
  • ژمارە بەرگ 3 ژمارە 3 (2020): Volume 3 - Issue 3
  • DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان https://doi.org/10.31918/twejer.2033.12
  • فاخیر عەلی عارف پەیمانگای هەرمان بۆ ڕۆشنبیری و پاراستنی ژینگە Author

DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:

https://doi.org/10.31918/twejer.2033.12

کلیلە وشەکان:

هاوسه‌نگی، ژینگه‌، ئیکۆسیسته‌م، سروشت و بارزانییه‌کان.

پوختە

لە دێرزەمانەوە، نەریتی ژینگه‌دۆستی تێکه‌ڵی ژیانی کورده‌واری بووه‌، ئه‌ویش به‌هۆی تایبه‌تمه‌ندیی ژیاری ژینگەیی سروشتی کوردستانەوە، که ‌له‌ به‌ڵگانامه‌ی زانستی و ئاینییدا ئه‌م بابه‌ته‌ به‌ ڕوونی سه‌لمێنراوه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی مەبەستی بابەتی ئەم توێژینەوەیەیە، چۆنیه‌تیی گه‌شه‌کردنی هزر و نەریتی ژینگه‌پارێزییه‌ له‌ چوارچێوه‌ی بزاڤی چاکسازیی کۆمه‌ڵایه‌تیی بارزان، و چۆنیه‌تیی به‌کارهێنانی له‌ ڕه‌فتار و ژیانی بارزانییه‌کاندا‌. وه‌کو نموونه‌یه‌کی پێشکه‌وتوو له‌م سه‌رده‌مه‌دا و هه‌روه‌ها توێژینەوە لەو ڕێنمایی و بڕیارانه‌ی که‌ بەشێكن لە ئاراستەی ژینگه‌پارێزیی بارزانییه‌کان‌، به‌ به‌راو‌رد لەگەڵ بنه‌ماکانی هاوسه‌نگیی ژینگه‌یی، که‌ خۆی له‌ بزاڤێکی ڕۆحی و ئاینییدا ده‌بینێته‌وه‌. دواتر به‌هۆی تێکه‌ڵبوون به‌ بزاڤی نه‌ته‌وه‌یی وه‌کو به‌هایه‌کی مرۆیی و شارستانی جێیگرتووه‌. تاوه‌کو ئه‌مڕۆش زێده‌باری ئه‌و گۆڕنکارییانه‌ی به‌سه‌ر ژیاندا هاتوون، له‌ که‌نار یاساکانی ژینگه‌پارێزیی ‌کوردستان، ئه‌م نەریتانه‌ وه‌کو ئه‌زموونێکی سه‌رکه‌وتوو بەردەوامییان هەیە. ده‌کرێ وەكو‌ سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌ سه‌رچاوه‌کان بۆ دانانی یاسایەکی سه‌رکه‌وتوو لە بواری ژینگه‌پارێزی بایەخی پێبدرێت.

داگرتنەکان

هێشتا داتای داگرتن بەردەست نییە.

چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە

عارف فاخیر عەلی, trans. 2025. “هاوسه‌نگی ژینگه‌یی له‌ ژینگه‌ پارێزی بارزانییه‌کاندا”. گۆڤاری توێژەر 3 (3): 463-92. https://doi.org/10.31918/twejer.2033.12.

توێژینەوە هاوشێوەکان

1-10 of 29

تۆ دەتوانیت گەڕانی پێشکەوتو کارا بکە بۆ دۆزینەوەی توێژینەوە هاوشێوەکان بەکار بهێنیت بۆ ئەم توێژیینەوەیە.