Original Articles

شیکردنەوەیەکی جوگرافی بۆ خزمەتگوزاری ئاینی لە ( کۆمەڵگای شاوێس) بەبەکارهێنانی سیستەمی زانیارییە جوگرافییەکان

  • بڵاو کرایەوە 2026-09-22
  • ژمارە بەرگ 9 ژمارە 5 (2026): Volume 9 - Issue 5
  • DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان https://doi.org/10.31918/
  • باسم قاسم سلێمان گۆران زانکۆی سەلاحەددین Author
  • سۆزان صدیق علی زانکۆی سەلاحەددین Author

DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:

https://doi.org/10.31918/

کلیلە وشەکان:

خزمەتگوزاری، ئاینی، مزگەوت، GIS

پوختە

خزمەتگوزاری ئاینی لە دیارترین ئەو خزمەتگوزاریانەن کە لە هەر کۆمەڵگا و شارێک پێشکەش بە دانیشتوانی دەکرێت، چونکە ئەم خزمەتگوزاریانە پەیوەندی ڕاستەوخۆیان بەژیانی مرۆڤەوە هەیە، بەتایبەت لەو کۆمەڵگایانەی موسلمانن، و بە فاکتەرێکی بنەرەتیش دادەنریت بۆ پێشکەوتنی هەر کۆمەلگایەک، کە مەبەست لیێان جۆری ئەو چالاکیە ئاینیانەن کە لەلایان دامەزراوە ئاینیەکانەوە نوێنەرایەتی دەکرێت کە ئەوانیش بریتین لە( مزگەوتی هەینی(الجامع، مزگەوت(المسجد)، هۆڵی بونە ئاینییەکان، تەکیە، سەنتەری لەبەرکردنی قورئان و گۆرستان). ئامانج لەم توێژینەوەیە شیکردنەوەی تایبەتمەندیەکانی دابەشبوونی شوێنی و وەزیفی خزمەتگوزاریەکانە، لەگەڵ دەرخستنی کەموکوڕتیەکان و دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆیان، بۆ گەیشتن بە ئامانج توێژینەوەکە بەسەر چوار تەوەری سەرەکی دابەشکراوە، لە تەوەری یەکەم ناساندنی چەمکی خزمەتگوزارییەکان و ناوچەی توێژینەوە باسکراوە، و لە تەوەری دووەمدا دابەشبوونی جوگرافی تایبەتمەندیەکانی دابەشبونیان ڕوونکراوەتەوە، و لە تەوەری سێیەمدا هەڵسەنگاندنی توانستی شوێنی و وەزیفی خزمەتگوزاریەکان باسکراوە، و لە تەوەری چوارەمیشدا سەنگی قورسایی ناوەندی دابەشبوونی دانیشتوان و دابەشبونی خزمەتگوزاریەکان باسکراوە،و لەتوێژینەوەکەدا گەیشتن بوو بەو دەرئەنجامەی کەوا ناوچەی توێژینەوە لە رووی ژمارەی خزمەتگوزاری ئاینی وەک(مزگەوتی هەینی و مزگەوت) هیچ کەمو کورتیەکی تیدا بەدی نەکراوە و بەڵکو ژمارەیان زۆر زیاتربووە لەپێوەر، ولە کۆتاییشدا توێژینەوەکە بە چەند دەرئەنجامێکی تر و چەند ڕاسپاردەیەک کۆتایی هاتووە.

داگرتنەکان

هێشتا داتای داگرتن بەردەست نییە.

چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە

قاسم باسم قاسم, and صدیق سۆزان صدیق, trans. 2026. “شیکردنەوەیەکی جوگرافی بۆ خزمەتگوزاری ئاینی لە ( کۆمەڵگای شاوێس) بەبەکارهێنانی سیستەمی زانیارییە جوگرافییەکان”. گۆڤاری توێژەر 9 (5). https://doi.org/10.31918/.

توێژینەوە هاوشێوەکان

1-10 of 11

تۆ دەتوانیت گەڕانی پێشکەوتو کارا بکە بۆ دۆزینەوەی توێژینەوە هاوشێوەکان بەکار بهێنیت بۆ ئەم توێژیینەوەیە.