Original Articles

کاریگەری ئاوی ئاوەڕۆی شاری سۆران لەسەر پیسبوونی ئاوی ڕووباری باڵەکیان

DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:

https://doi.org/10.31918/20542/twejer.2695.11

کلیلە وشەکان:

ڕووبار, ئاوی ئاوەڕۆ, پیسبوونی ئاو, ڕووباری باڵەکیان

پوختە

پاراستن و گەشەپێدانی دەرامەتە ئاوییەکان یەکێکە لە بابەتە هەرە گرنگ و هەستیارەکان و بایەخێکی زۆری پێدەدرێت لەسەر ئاستی جیهان، ئەمە لەکاتێکدایە ڕۆژ لەدوای ڕۆژ گیروگرفتەکانی پەیوەست بە دەرامەتی ئاو و خراپ بەکارهێنانی و مامەڵەکردنی نازانستیانەی مرۆڤ بەرامبەر ئەم سەرچاوەیە ڕوولە زیادبووندایە.

       لەم توێژینەوەیەدا تیشک خراوەتە سەر کاریگەری ئاوی ئاوەڕۆی شاری سۆران لەسەر پیسبوونی ئاوی ڕووباری باڵەکیان، ئامانج لەم توێژینەوەیە دەرخستنی کێشەی پیسبوونی ئاو و شیکردنەوەی چەندیەتی و چۆنییەتی پیسبوونی ئاوی ڕووباری باڵەکیانە و بەراوردکردنی بو ستانداردە نێوەخۆی و نێودەوڵوتییەکانە، بۆ گەیشتن بە ئەنجامی توێژینەوە پشت بە میتۆدی (استقرائی) و بەرواردکاری بەستراوە، وە هەریەک لە ئامرازەکانی شیکردنەوەی چەندییەتی و چۆنییەتی و بەکارهێنانی سیستەمی زانیارییە جوگرافییەکان GIS بەکارهاتووە. لەکۆتایدا توێژینەوەکە بە چەند دەرئەنجامێک گەیشتووە هەندێ لەو دەرئەنجامانە :

     پاشماوەی ئاوەڕۆی سۆران کاریان کردۆتە سەر پیسبوونی ئاو لەڕووی کیمیایی وبەکتریۆلۆجیەوە لە ناوچەی توێژینەوە، لەڕووی کیمیاییەوە بۆتەهۆی زیادبوونی ڕێژەی خوێی تواوە Total Dissolved Salts) (T.D.S)،ڕێژەی تفتی (Alkalify)، نیترات (NO3-)، کلۆراید (CI-)، لێڵی ئاو (Turbidity) ، لەروی بەکتریۆلۆجیەوە بۆتەهۆی زیادکردنی ڕێژەی (کلۆر (CL)، بەکتریای ئیکۆلا (E.coli) )، هەروەها زۆر بوونی ژمارەی دانیشتوان و نەبوونی شوێنی پاک کردنەوەی ئاوەڕۆی شارەکە، بە تایبەتی لە دوای ساڵی (٢٠٠٥)، دانانی ماستەرپلان، شارەکە بەخێرای گەشەی کرد، ژمارەی دانیشتوان ناوچەکە گەیشتە (١٣٣٠١٦) کەس.

داگرتنەکان

هێشتا داتای داگرتن بەردەست نییە.

چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە

عەزیز کاکە جەعفەر, محمد مستفا یوسف, and ملکۆ أیوب عباس, trans. 2026. “کاریگەری ئاوی ئاوەڕۆی شاری سۆران لەسەر پیسبوونی ئاوی ڕووباری باڵەکیان”. گۆڤاری توێژەر 9 (5). https://doi.org/10.31918/20542/twejer.2695.11.

توێژینەوە هاوشێوەکان

1-10 of 11

تۆ دەتوانیت گەڕانی پێشکەوتو کارا بکە بۆ دۆزینەوەی توێژینەوە هاوشێوەکان بەکار بهێنیت بۆ ئەم توێژیینەوەیە.