Original Articles

چه‌مكی به‌رنگاری له‌كۆمه‌ڵه‌ چیرۆكی (بوومه‌له‌رزه‌) ی كاكه‌مه‌م بۆتانی- لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی شیكاریی ڕه‌خنه‌ییه‌

  • بڵاو کرایەوە 2023-10-19
  • ژمارە بەرگ 1 ژمارە 1 (2017): Volume 0
  • DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان https://doi.org/10.31918/twejer.170.02
  • Rezan Othman Mustafa Othman Mustafa Author

DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:

https://doi.org/10.31918/twejer.170.02

پوختە

به‌ره‌نگاری وه‌ك بابه‌ت، دیارده‌، یه‌كێكه‌ له‌ تایبه‌تمه‌ندی و خه‌سڵه‌ته‌ خۆرسكه‌كانی گیانه‌وه‌ران له‌به‌نبه‌ر هه‌ر پێشهات و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كدا، كه‌واته‌ ده‌كرێ بڵێین، ئه‌م خه‌سڵه‌ته‌ له‌مرۆڤدا زۆر هه‌ستیارتره‌ له‌چوارچێوه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی، نه‌ك له‌به‌رانبه‌ر دوژمن (ده‌ره‌كی ـ ناوه‌كی)، به‌ڵكو له‌ ململانێ له‌گه‌ڵ خودی خۆیشیدا، كه‌ گه‌وره‌ترین ململانێیه‌ به‌رده‌وامیه‌كانیه‌تی، ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ بابه‌تی به‌ره‌نگاری ببێته‌ یه‌كێك له‌بابه‌ته‌ ده‌وڵه‌مه‌نه‌كان له‌ئه‌زمونی نوسه‌رانداو خاوه‌ن به‌هایه‌كی مرۆڤایه‌تی تایبه‌تی خۆی بێت، هه‌ر ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌ پاڵنه‌رو هانده‌ر بوو، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ ته‌رخان بكه‌ین بۆ شیكردنه‌وه‌و خستنه‌ڕووی چه‌مكی به‌ره‌نگاری له‌م كۆمه‌ڵه‌ چیرۆكه‌دا.

ناوه‌ڕۆكی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌مان له‌دوو به‌ش پێكهاتووه‌، له‌به‌شی یه‌كه‌مدا باسی لایه‌نی تیوریمان كردووه‌ له‌چوارچێوه‌ی دوو ته‌وه‌ردا، له‌نێوان چه‌مكی به‌ره‌نگاری و چه‌مكی به‌ره‌نگاری له‌دیدی كاكه‌مه‌مه‌وه‌ خراوه‌ته‌ڕوو. به‌شی دووه‌میش گێڕانه‌وه‌ی بابه‌تی به‌ره‌نگارییه‌ له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و بابه‌تانه‌ی نووسه‌ر له‌ده‌قه‌كاندا گێڕاوه‌تیه‌وه‌، له‌وانه‌ : بواری سیاسی، نه‌ته‌وایه‌تی، كۆمه‌ڵایه‌تی و ئایینی. ئه‌مانه‌یش له‌ڕێی كۆمه‌ڵێ نممونه‌ی ده‌قه‌كانه‌وه‌ شیكراوه‌ته‌وه‌و پراكتیزه‌كراون.كۆتایی باسه‌كه‌مان به‌كۆمه‌ڵێ ئه‌نجام و لیستی سه‌رچاوه‌كان خستۆته‌ڕوو.

داگرتنەکان

هێشتا داتای داگرتن بەردەست نییە.

چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە

Othman Mustafa, Rezan Othman Mustafa, trans. 2023. “چه‌مكی به‌رنگاری له‌كۆمه‌ڵه‌ چیرۆكی (بوومه‌له‌رزه‌) ی كاكه‌مه‌م بۆتانی- لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی شیكاریی ڕه‌خنه‌ییه‌”. گۆڤاری توێژەر 1 (1): 39-81. https://doi.org/10.31918/twejer.170.02.

توێژینەوە هاوشێوەکان

تۆ دەتوانیت گەڕانی پێشکەوتو کارا بکە بۆ دۆزینەوەی توێژینەوە هاوشێوەکان بەکار بهێنیت بۆ ئەم توێژیینەوەیە.