لادانی زمانی له نوکتهی کوردیدا نوکتەکانی ''نوکتەی شاخ'' بە نموونە
DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:
https://doi.org/10.31918/twejer.2141.2کلیلە وشەکان:
نوکتە، ڕۆنان، لادانی زمانی.پوختە
ئەم توێژینەوە بە ناونیشانی (لادانی زمانی لە نوکتەی کوردیدا، نوکتەکانی ''نوکتەی شاخ'' بە نموونە)، هەوڵێکە بۆ شیکردنەوەی نوکتە؛ هەر لە ناساندن و شیکردنەوەی ڕۆنانی نوکتەکە، تا بەدیارخستنى هۆکارى ئەو کاریگەرییەى کە لەسەر وەرگری بەجێدەهێڵێت. ئەمیش بەهۆی بنەمای چڕکردنەوە لە پێکهێنانی وشە ئاوێتەکان و دەستکاریکردن لە وشە و دەنگەکان و ڕیزکردنێکی جیاواز بۆ پێکهاتەکانی ڕستەکە. هەروەها توێژینەوەکە گریمانەى ئەوەى کردووە، کە تایبەتمەندییەکى سەرەکیى نوکتە بریتییە لە لادان و دەرچوون لە بنەما باوەکان، جا لادانى لۆژیکى بێت یان لادانى زمانى. ئەم توێژینەوە تەنیا لادانە زمانییەکانى بە بەرچاو گرتووە و لێیکۆڵیوەتەوە. بۆ ئەم مەبەستەش بنەماکانى هاریکارى و تیۆرى گرایس کراوە بە پێوەر بۆ ئەوەى ڕێژەى لادان و چۆنیەتیى لادانە زمانییەکانى پێ بخەینەڕوو، لە ڕێگەی بنەمای دوو لایەنە لە بەکارهێنانی مانای پیتی و مەجازی و یاریکردن بە وشەکان. سنووری توێژینەوەکە سوودی لەو نوکتانە وەرگرتووە، کە هەڵقوڵاوی ناو کلتوور و کۆمەڵەی کوردین؛ واتە لە نوکتەکانمان نوکتەکانی (ڕشتەی مروای و نوكتەی شاخ و گەپنامەی مێرگوڵان) وەرگرتووە، بۆ سەلماندنی لادانە زمانییەکان.