داچوون لە چەندبارەكردنەوەی گێڕانەوەدا بە نموونەی نۆڤلێتی (حەسار و سەگەكانی
DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:
https://doi.org/10.31918/twejer.2141.8کلیلە وشەکان:
داچوون, گێڕانەوە، چەندبارەكردنەوەی گێڕانەوە, تاک گێڕانەوە و گێڕانەوەى دووبارە.پوختە
ئەم توێژینەوەیە هەوڵێكە بۆ ناساندنی داچوون و چەندبارەكردنەوەی گێڕانەوە وەك دووانەیەكی لێكدانەبڕاو، ئەمەش لە ڕوانگەی درككردن بە گرنگیی بابەتی چەندبارەكردنەوەی گێڕانەوە و دەرخستنی ئەو داچوونانەی، كە لە ئەنجامی ئەم چەندبارەكردنانەوە ڕوودەدەن، ئەم بارەش لە گێڕانەوەی هەر دەقێك ڕوودەدات، ئێمە لێرەدا ڕۆمانی (كەشتیی فریشتەكان) و نۆڤلێتی (حەسار و سەگەكانی باوكم)مان بە نموونە وەرگرتووە.
توێژینەوەكەش بەسەر دوو بەش و چوار تەوەرەدا دابەشكراوە، لە بەشی یەكەمدا باس لە چەمكی گێڕانەوە و ڕەگەزی چەندبارەكردنەوەی گێڕانەوە كراوە، هەروەها باس لە چەمك و زاراوەی داچوون كراوە لەگەڵ چۆنیەتیی دۆزینەوەی داچوونەكانی ناو هەر دەقێكی گێڕدراوە، لە بەشی دووەمیشدا بە شێوەیەكی پڕاكتیكی باس لەو داچوونانە كراوە، كە لەناو هەردوو دەقە گێڕدراوەكەدا بەرچاو كەوتوون.