پەیوەندیی نێوان حوکمڕانیی باش و سیستەمی لامەرکەزی: خوێندنەوەیەک بۆ دۆخی هەر
DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:
https://doi.org/10.31918/twejer.2141.9کلیلە وشەکان:
سیستەمی لامەرکەزی، حوکمڕانیی باش، لامەرکەزیی ڕادیکاڵ، چڕکردنەوەی دەسەڵات، شۆڕکردنەوەی دەسەڵات و هەرێمی کوردستان.پوختە
لە سیستەمەکانی بەڕێوەبردندا، ئەستەمە سیستەمێک بە تەواوەتی مەرکەزی یان لامەرکەزی بێت، بەڵکو جۆرێک لە دابەشکردن و شۆڕبوونەوەی دەسەڵاتەکان دەبینرێت، ئەمە بۆ هەرێمی کوردستانیش ڕاستە. بوونی یەکە کارگێڕییەکانی پارێزگا، قەزا و ناحیەکان دەربڕی ئەم ڕاستییەن. بەڵام سیستەمی بەڕێوەبردن لە هەرێمی کوردستان جۆرە پاڕادۆکسێکی پێوە دیارە؛ لە هەرێمی کوردستاندا، کۆمەڵێک یاسا و بڕیار هەن بۆ ئەوەی کە سیستەمی لامەرکەزی پەیڕەو بکرێت، کەچی یاساکان بە تەواوەتی کاری پێناکرێت. لە واقیعدا بەهۆی مێژووی ململانێی سیاسی، بە تایبەتیش دوای شەڕی ناوخۆیی (١٩٩٤-١٩٩٨) کە دەرەنجامەکەشی بریتی بوو لە سەرهەڵدانی سیستەمی دوو ئیدارەیی؛ دواجار لە ساڵی ٢٠٠٦ کابینەی یەکگرتووی لێکەوتەوە، بەڵام ئاسەوارە سیاسی، ئابووری و کلتوورییە بەجێماوەکانی ئەم شەڕە، نەبوونە هۆی لەناوبردنی سیستەمی دوو ئیدارەیی. ئەمەش پاڕادۆکسێکە کە تا هەنوکە سیستەمی حوکمڕانی لە هەرێمی کوردستاندا بە دەستییەوە دەناڵێنێت و کاریگەری دروستکردووە لەسەر هەر هەنگاوێکی چاکسازیکردن لە سیستەمەکە بۆ بەدیهێنانی حوکمڕانییەکی باش و کاریگەریشی هەبووە لە هێنانەدی سیستەمی لامەرکەزی.