توێژینەوەی ڕەسەن

‌وڵاتی كاردۆخیا له‌ سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی فارسه‌ هاخامه‌نشییه‌كاندا

  • وەرگیراوە 2024-08-27
  • بڵاو کرایەوە 2025-07-15
  • ژمارە بەرگ 3 ژمارە 3 (2020): بەرگی 3 - ژمارە 3
  • DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان https://doi.org/10.31918/twejer.2033.07
  • ڕێزان قادر عبداللە کۆلێژی ئاداب، زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر توێژەر
  • قادر محەمەد حەسەن کۆلێژی ئاداب. زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر توێژەر

پوختە

‌وڵاتی كاردۆخیا له‌ سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی فارسه‌ هاخامه‌نشییه‌كاندا

وڵاتی كاردۆخیا دەکەوێتە‌ باكووری میسۆپۆتامیا له‌و ناوچه‌یه‌ی كه‌ زنجیره‌ چیاكانی زاگرۆس و تۆڕۆس پێكده‌گه‌ن، ئه‌م ناوچه‌یه‌ش هه‌ڵكه‌وته‌یه‌كی جوگرافی و ستراتیجیی گرنگیی هه‌بوو، به ‌تایبه‌ت سه‌ختی ناوچه‌كه‌ و بوونی ڕووباره‌كانی دیجله‌ و فیشخابوور و باتمان و چه‌ندین ڕووباری تر تیایدا، شوێنی تێپه‌ڕینی له‌شكركێشییه‌ سه‌ربازییه‌كان و كاروانه‌ بازرگانییه‌كان بوو. له‌ سه‌رده‌می ئیمپڕاتۆریه‌تی هاخامه‌نشیدا كاردۆخیا كه‌وته‌ به‌ر فراوانخوازیی هاخامه‌نشییه‌كان و له‌ هه‌مان سه‌رده‌مدا ده‌ هه‌زار سه‌ربازی یۆنانی به‌ كاردۆخیادا كشانه‌وه‌.

ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ هه‌وڵ ده‌دات تیشكبخاته‌سه‌ر  بارودۆخی سیاسیی كاردۆخیا له‌ سه‌رده‌می هاخامه‌نشیدا و ڕۆڵ و كاریگه‌ریی كاردۆخییه‌كان و په‌یوه‌ندییان به‌ هاخامه‌نشییه‌كان و یۆنانییه‌كانەوە (ده‌ هه‌زار سه‌ربازه‌ یۆنانییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ زه‌ینه‌فۆندا بوون به‌ كاردۆخیادا كشانه‌وه)‌  و هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندیی كاردۆخیا به‌ دراوسێكانیانه‌وه‌ له‌به‌ر ڕۆشنایی سه‌رچاوه‌ مێژووییه‌ ڕه‌سه‌نه‌كاندا، كه‌ بریتین له‌ سه‌رچاوه‌ یۆنانییه‌كان، به ‌تایبه‌ت تۆماری كتێبی ئاناباسیسی‌ زه‌ینه‌فۆن و سه‌رچاوه‌ مێخییه‌كانی سه‌ره‌تای سه‌رده‌می هاخامه‌نشییه‌كان و ده‌وڵه‌تی بابلی هاوسه‌رده‌می بخاته‌ڕوو.

کلیلە وشەکان: كاردۆخیا، هاخامه‌نشی، فارسی، یۆنانی و زه‌ینه‌فۆن.

The land of Carduchoi under the Achaemenid Empire (547-331BCE)

Carduchoi located in the Upper Mesopotamia in the area where the Taurus and Zagros Ranges met, it had a strategic location, several cities and towns built along the narrow valleys and plains along the Tigris river and its branches there. On the other hand, the area surrounded with high ranges of Carduchoi like (Judi Dag), these high mountains made a natural boundary and make the area inaccessible except from the mountain gorges and passes. These passes and gorges were the routes of the caravans and the military campaigns. After the fall of the Median Empire, the land of Carduchoi laid under the Achaemenid hegemony in 547BCE when Cyrus the Great crossed the Tigris and went up to Anatolia through Carduchoi.

کلیلە وشەکان: Cardochia, Achaemenid, Persian, Greek and Xenophon.

داگرتنەکان

هێشتا داتای داگرتن بەردەست نییە.

چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە

عبداللە ڕێزان قادر, and حەسەن قادر محەمەد. 2025. “‌وڵاتی كاردۆخیا له‌ سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی فارسه‌ هاخامه‌نشییه‌كاندا”. گۆڤاری توێژەر 3 (3): 259-94. https://doi.org/10.31918/twejer.2033.07.

توێژینەوە هاوشێوەکان

1-10 لە 29

تۆ دەتوانیت گەڕانی پێشکەوتو کارا بکە بۆ دۆزینەوەی توێژینەوە هاوشێوەکان بەکار بهێنیت بۆ ئەم توێژیینەوەیە.