هەڵويستی فێرخوازانی زمانی ئینگلیزی وەک زمانی بێگانە لەسەر بەکارهينانی ستراتیژی سکافۆڵدینگ لە وانەی نوسین لە ئاستی زانکۆ
DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:
https://doi.org/10.31918/twejer.2473.44کلیلە وشەکان:
فێرخوازانی زمانی ئینگلیزی وەک زمانی بێگانە ، هەڵوێستی فێرخوازان، سکافۆڵدینگ، شارەزایی نووسین.پوختە
ئامانجی ئەم توێژینەوەیە بریتییە لە لێکۆلینەوە لە هەڵويست و بیروبۆجونەکانی قوتابیانی زانکۆ کە زمانی ئینگلیزی وەک زمانی بێگانە دەخوينن دەربارەی سکافۆڵدینگ وکاریگەری لەسەرگەشەکردنی کارامەیی نووسین. بە مەبەستی کۆکردنەوەی زانیاری، پشت بەڕێگای چەندایەتی بەستراوە بە بەکارهێنانی ڕاپرسی. ڕاپرسییەکە بەسەر ئەو قوتابیانە دابەشکراوە کە فێرکردیان لە ڕێگەی ستراتیژی سکافۆڵدینگەوە بوە بۆ ماوەی ١٢ هەفتە. بۆ ئەم مەبەستە، سی و یەک (لەکۆی شەست و یەک) قوتابی قۆناغی دووەمی بەشی ئینگلیزی زانکۆی سۆران لە ساڵی خویندنی ئەکادیمی ٢٠٢٢-٢٠٢٣ هەڵبژێردراون. دەرئەنجامەکانی توێژینەوەکە ئاشکرایانکرد کە قوتابیەکان هەڵوێستی ئەرێنییان هەبوو سەبارەت بە بەکارهينانی ستراتیژی سکافۆڵدینگ لە وانەی نوسین و کارامەیی نوسینیان بەڕێژەیەکی بەرچاو گەشەی کردوە. هەروەها قوتابیەکان باوەڕیان وابوو کە لەو کاتەوەی ستراتیژییەکانی سکافۆڵدینگ جێبەجێ کراون، پاڵنەر و ئارەزوویان بۆ نووسین زیادبوە. جگە لەمانە، توێژینەوەکە ئەوە دەخاتەڕوو کە لەڕێگای بەکارهێنانی ستراتیژیەکانی سکافۆڵدینگ چەندین لایەنی نوسین گەشە دەکات ، هەر لە نوسینی ڕستەوە تاکو نوسینی وتار. بۆیە ئەم توێژینەوەیە تیشک دەخاتە سەر گرنگی بەرجەستەکردنی ستراتیژییەکانی سکافۆڵدینگ لە فێرکردنی زماندا و پێشنیاری ئەوە دەکات کە پێویستە پەروەردەکاران ئەم ستراتیژیانە بخەنە ناو پراکتیزەکانی فێرکردندا بۆ باشترکردنی ئەزموونی فێربوونی زمان بۆ فێرخوازەکانیان.