ORCID چییە؟
ORCID ڕێکخراوەیەکی سەربەخۆی نامەبەستی قازانجە کە ناسێنەرێکی هەمیشەیی دابین دەکات، واتە ORCID iD، کە تۆ لە توێژەرانی دیکە جیا دەکاتەوە و ڕێگایەک دەدات بۆ بەستنەوەی بەرهەم و چالاکییە توێژینەوەییەکانت بە iDـەکەتەوە. ORCID لە زۆر سیستەمی بڵاوکەرەوان، پاڵپشتکاران، دامەزراوەکان و خزمەتگوزارییەکانی تری پەیوەست بە توێژینەوە تێکەڵ کراوە. زیاتر فێربە لە https://orcid.org.
چۆن و بۆچی ORCID iD کۆدەکەینەوە؟
ئەم ماڵپەڕە ORCID iDـەکەت کۆدەکاتەوە تا ئێمە و کۆمەڵگەی گەورەتر دڵنیا بین کە بە دروستی ناسێنراویت و بە بڵاوکراوەکانتەوە بەستراویتەوە. ئەمە دڵنیایی دەدات کە پەیوەندیت بە هەموو بەرهەمەکانتەوە لە سەرانسەری ژیانی ئەکادیمیتدا لەگەڵت دەمێنێتەوە.کاتێک کلیک لە دوگمەی «Authorize» لە پەنجەرەی ORCID دەکەیت، داوات لێدەکەین iDـەکەت بە شێوازێکی سەلمێندراو هاوبەش بکەیت، یان بە خۆتۆمارکردن بۆ ORCID iD، یان ئەگەر پێشتر هەتە بە چوونەژوورەوە بۆ هەژماری ORCIDەکەت و پاشان ڕێگەدان بە ئێمە بۆ وەرگرتنی ORCID iDـەکەت. ئەمە بۆ ئەوە دەکەین کە دڵنیا بین بە دروستی ناسێنراویت و بە سەلامەتی بە ORCID iDـەکەتەوە بەستراویتەوە.
زیاتر لە What’s so special about signing in فێربە.
ئەم ماڵپەڕە iDی سەلمێندراوی توێژەر و هاوتوێژەران لە پرۆفایلی بەکارهێنەر و لەو شوێنانەی ناوی توێژەران نووسراوە کۆدەکاتەوە و پیشانی دەدات.
ORCID iD لە کوێ پیشان دەدرێت؟
بۆ ئەوەی ئاماژە بەوە بکرێت کە iDـەکەتت بەکارهێناوە و سەلمێندراوە، ئایکۆنی ORCID iD
لە تەنیشت ناوەکەتەوە لە پەڕەی توێژینەوەکەت و لە پرۆفایلی گشتیی بەکارهێنەرەکەتدا پیشان دەدەین.
زیاتر لە How should an ORCID iD be displayed فێربە.
زیاتر لە How should an ORCID iD be displayed فێربە.