Children Literature: Reimagining Disability and Adopting Inclusive Discourses in Sara Ismail’s Listen to the Silence and Kazm Koy’s Shanogary Zhyan
DOI::
https://doi.org/10.31918/چکیده
ئەم تویژینەوەیە، بەناوونیشانی 'وێژەی منداڵان: لەبەرچاوگرتنەوەی کەمئەندامی و مەزراندنی گوتاری گشتگیر لە هۆنراوەکانی "گوێ بۆ بێدەنگی بگرە (٢٠١٢)"ی سارا ئیسماعیل و "شانۆگەری ژیان (٢٠٠٧)"ی کازم کۆیی'، هەوڵێکە بۆ تیشکخستنەسەر گرنگیی وێژەی منداڵان لە بنیاتنانی گوتاری گشتگیر و گرتنەخۆی هەستی فرەیی لەلایەن گروپە کۆمەلایەتی و فەرهەنگییەکان. بەخوێندنەوەی هەردوو هۆنراوەکە، لەژێر رۆشنایی تیۆری رەخنەیی کەمئەندامی، ئەم توێژینەوەیە هەڵدەستێت بە هەڵسەنگاندنی بەها و دیسیپلینە وێژەییەکان بەو ئاراستەییەی کە وێژە ڕۆڵی ڕووبەرێکی کارکردە دەبینێت لە ئاگاهێنانەوەی تاکەکان لە تەمەنێکی بچوکەوە. بەمشێوەیە، باسەکە کارکردەیی وێژە دەخاتەڕوو لە ڕۆڵگێڕانی وەکو ئامرازێکی پەروەردەیی کە تیایدا نۆڕمە کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی و باوەکان و وێنا گشتێنراوەکانی تایبەت بە خەڵکانی خاوەن پێداویستی تایبەت، دووبارە لە ئاوەزەکان لەبەرچاوبگیرێنەوە و قسەیان لەبارەوە بکرێت. بۆیە، وێژە ئامانجی بنیاتنانی کۆمەڵە فرەییەکان دەبینێت لەنێو هەناوی کۆمەڵگەیەکی دیاریکراو. هەروەها، ئەم توێژینەوەیە جەخت لەوەدەکاتەوە کە تێکستە هەڵبژێردراوەکانیی، ئەو ڕاستیانە دەخەنەڕوو کە گوتارە جیاکارییەکانی دەرهەق بە کەمئەندامی، دروستکراوی کۆمەڵایەتین وەکو لەوەی دیاردەیەکی سروشتی بن. وێژەی منداڵان کاریگەرییەکی بەهێزی دەبێت لەسەر دونیابینینی نەوەی نوێ و ئاراستەی بیرکردنەوەیان دەربارەی مەزراندنی گوتارێکی گشتگیری و مرۆڤدۆستی لەسەروەختی وێناکردنی خەڵکانی خاوەن پێداویستی تایبەت. لەم سۆنگەیەوە، بە شەنوکەوکردنی ئەم دوو هۆنراوە ئینگلیزی و کوردییە، ئەم توێژینەوەیە ئەنجامگیری ئەوە دەکات کە وێژەی منداڵان بەتەنها ئامرازێک نییە بۆ پرتەوی کەسی (یان خودی)، بەڵکە زیاتر ڕوبەرێکی بەرهەمهێنە کە لەرێگەیەوە گۆشەنیگاکان و وێنا پێشوەخت دروستکراوەکانی تایبەت بە پێکهاتە کۆمەڵاتییەکان، دوبارە پێناسەبکرێنەوە و لەبەرچاوبگیرێنەوە و ئاراستەبکرێن.
Downloads
دانلود
چاپ شده
شماره
نوع مقاله
مجوز
این پروژه تحت مجوز بین المللی Creative Commons Attribution-NonCommercial-ShareAlike 4.0 می باشد.