پڕۆسەی هاوئاهەنگیی ڤاوڵەکان لە زمانی کوردیدا لە ڕوانگەی فۆنۆلۆژیی (ئۆتۆسەگمێنتاڵ)ەوە
DOI:
https://doi.org/10.31918/twejer.2471.02کلیلە وشەکان:
Phonological process, vowel harmony, autosegmental phonologyپوختە
ئەم توێژینەوەیە باس لە هاوئاهەنگیی ڤاوڵەکان دەکات لە زمانی کوردیدا. هاوئاهەنگیی ڤاوڵەکان وەک پڕۆسەی چونیەکی زۆر باوە، کە لە زۆربەی زمانەکانی جیهاندا دەبینرێت. ئەم پڕۆسەیە لەلایەن زۆربەی تیۆرە فۆنۆلۆژییەکانەوە لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکرێت، وەک فۆنۆلۆژیی بەرهەمهێنان، فۆنۆلۆژیی ئۆتۆسەگمێنتاڵ و تیۆری ئۆپتیماڵێتی. ئێمە لەم توێژینەوەیەدا لە ڕوانگەی فۆنۆلۆژیی ئۆتۆساگمێنتەڵ لەم پڕۆسەیە دەکۆڵینەوە، کەواتە دەتوانین بڵێین ئامانج لەم توێژینەوەیە، لێکۆڵینەوەیە دەربارەی پڕۆسەی هاوئاهەنگیی ڤاوڵەکان لە زمانی کوردیدا لە ڕوانگەی فۆنۆلۆژیی ئۆتۆسەگمێنتاڵ. شێوازی ئەم توێژینەوەیە شیکردنەوەی ناوەڕۆکی بابەتەکان و کۆکردنەوەی داتاکانە بە نموونەی گونجاو.
تیۆری ئۆتۆسەگمێنتاڵیش یەکێکە لە تیۆرەکانی بواری فۆنۆلۆژی و بۆ یەکەم جار لەلایەن (Goldsmith) بە شێوەی بوارێکی سەربەخۆ لە فۆنۆلۆژیی بەرهەمهێنان سەریهەڵداوە، لە ساڵی 1976 لەگەڵ توێژینەوەی زمانە کێشدارەکان، فۆنۆلۆژیی ئۆتۆسەگمێنتاڵی ناساند و پاشان بە زمانە ئاوازدارەکان (Tonal Language) بڵاوکرایەوە. ئەم تیۆرە لە ڕاستیدا بوارێکە یان بەشێکە لە فۆنۆلۆژیی بەرهەمهێنان.
Downloads
Downloads
بڵاو کرایەوە
ژمارە
بەش
License
This work is licensed under a Creative Commons Attribution-NonCommercial-ShareAlike 4.0 International License.