بارگەخستنی ئاوەڵناو لە زمانی کوردیدا
DOI:
https://doi.org/10.31918/twejer.2471.03کلیلە وشەکان:
Adjective, valency adjective, complement, superlativeپوختە
بارگەخستن بریتییە لە توانای کاتیگۆرییە لێکسیکییەکان لە وەرگرتنی تەواوکەر لە ڕستەدا. ئەم توانایە لەگەڵ ئەوەیدا کە لە ڕستەدا دەردەکەوێت، بەڵام کاتیگۆرییە لێکسیکییەکان هەر لە فەرهەنگدا ئەم توانایەیان لەگەڵدایە. بە واتایەکی تر، مرۆڤ لە زەینی خۆیدا لەگەڵ تۆمارکردنی کاتیگۆرییە لێکسیکییەکاندا بارگەخستنیشیان تۆماردەکات. ئەو کاتیگۆرییە لێکسیکییانەی کە بارگەدەخەن بریتین لە کار، ناو، ئاوەڵناو و ئامرازی بەند. ئەم کاتیگۆرییانە لە ڕووی جۆر و ژمارەی تەواوکەرەکانەوە جیاوازن. لەم توێژینەوەیەدا کار لەسەر بارگەخستنی ئاوەڵناو لە زمانی کوردیدا دەکرێت، ئاوەڵناوەکان تەواوکەری تایبەت بە خۆیان هەیە، کە لە ڕووی جۆر و ژمارەوە جیاوازن. سنووری لێکۆڵینەوەکە لە چوارچێوەی زمانی کوردیی (زاری ناوەڕاست) ئەنجامدراوە، ڕێبازی لێکۆڵینەوەکەمان ڕێبازێکی وەسفییە. ناوەڕۆکی توێژینەوەکە جگە لە پێشەکی و ئەنجام بەسەر دوو بەشی سەرەکی دابەشدەبێت.
Downloads
Downloads
بڵاو کرایەوە
ژمارە
بەش
License
This work is licensed under a Creative Commons Attribution-NonCommercial-ShareAlike 4.0 International License.