تایبەتمەندییەکانى شیعرى هاوچەرخى کوردى بە نموونەى شیعرەکانى سەباح ڕەنجدەر
DOI:
https://doi.org/10.31918/twejer.2471.07کلیلە وشەکان:
شیعرى هاوچەرخ، زمان، ناوەڕۆک، فۆڕم، سەباح ڕەنجدەرپوختە
لە دواى دەرکردنى هەردوو بەیاننامەى گرووپى ڕوانگە و گرووپى کفرى، شیعرى کوردى لە ڕووى فۆڕم و زمان و ناوەڕۆکەوە گۆڕان بەسەردا هات و قۆناغێکى نوێ لە شیعرى کوردى دەستیپێکرد کە تێیدا شاعیران تاڕادەیەکى زۆر بەرچاو دەسبەردارى کێش و سەروا بوون و زمانیشیان پتر لە زمانى ڕۆژانەى خەڵک نزیکبووەوە.
ناونیشانى ئەم توێژینەوەیە بریتییە لە (تایبەتمەندییەکانى شیعرى هاوچەرخى کوردى بە نموونەى شیعرەکانى سەباح ڕەنجدەر) کە لە سێ تەوەرەى جیاوازدا فۆڕم و ناوەڕۆک و زمانى شیعرى هاوچەرخ خراونەتەڕوو و لە شیعرەکانى سەباح ڕەنجدەردا نموونەیان بۆ هێنراوەتەوە و گەیشتووینەتە ئەو ئەنجامەى کە هەندێک لە تایبەتمەندییەکانى شیعرى هاوچەرخى جیهانى لە شیعرى هاوچەرخى کوردیشدا هەن و کەمێکیشیان تا ئێستا و لە سنوورى ئاگادارى و خوێندنەوەى ئێمەدا بەرچاو نەکەوتوون، لەوانە بەشداریپێکردنى جەستەى خوێنەر وەک بەشێک لە واتادانى زیاتر بە شیعرەکە. جیا لەمەش ئەو زمانەى سەباح ڕەنجدەر بەکاریهێناوە زیاتر لە زمانى فەرمى نزیکە لەوەى زمانى ڕۆژانەى خەڵک بێت.
وشە کلیلییەکان: شیعرى هاوچەرخ، زمان، ناوەڕۆک، فۆڕم، سەباح ڕەنجدەر
Downloads
Downloads
بڵاو کرایەوە
ژمارە
بەش
License
This work is licensed under a Creative Commons Attribution-NonCommercial-ShareAlike 4.0 International License.