جووڵه‌ی گێڕانه‌وه‌ لە ڕۆمانی (شه‌وگه‌ڕه‌كان)دا

توێژەران

  • نجم خالد نجم الدین (العوینی) بەشی زمانی کوردی، کۆلێژی زمان، زانکۆی سەلاحەددین – هەولێر، هەرێمی کورستان – عێراق Author

DOI:

https://doi.org/10.31918/q4wacg20

کلیلە وشەکان:

جووڵه‌ی گێڕانه‌وه‌، لابردن، كورتكردنه‌وه‌، دیالۆگ، وه‌سف، شه‌وگه‌ڕه‌كان.

پوختە

لەبەر ئەوەی دەقی ڕۆمان پێکدێت لە حیکایەت و گێڕانەوە، بۆیە بە گشتی هەموو ڕۆمانێک دوو جووڵەی سەرەکی تێدا هەیە. یەکەمیان، پەیوەندی بە حیکایەت و دووەمیان پەیوەندی بە گێڕانەوەوە هەیە. هەردوو جووڵەکەش پەیوەندییان بە ڕووداوەوە هەیە. لە گێڕانەوەدا ڕووداو گۆڕانی بەسەردێ، پاش و پێشی پێ دەکرێ، کورتدەکرێتەوە، یان لادەبردرێ، یاخود هەڵدەپەسێنرێ، هەروەها دەکرێ ڕووداوێکی کورتخایەن درێژە بە گێڕانەوەی بدرێ  زیاتر لەو ماوەیەی لە حیکایەتدا دەیخایەنێت. بە واتایەکی دی، هەرگیز زمەنی گێڕانەوە هاوتای زەمەنی حیکایەت نییە تەنیا لە مەشهەددا نەبێ کە بە شێوەیەکی ڕێژەیی زەمەنی گوتن و زەمەنی گێڕانەوەیان یەکسان دەبێ. لەم پڕۆسەیەدا ڕۆماننووس پەنا بۆ هەندێ تەکنیک دەبات بۆ ئەوەی جووڵەی ناوەوەی دەقەکەی پێ ڕێکبخات وەک: (لابردن، کورتکردنەوە، دیاڵۆگ، وەسف)، بەهۆی ئەمانەشەوە جووڵەی گێڕانەوە، خێرا دەبێتەوە یان هاوتەریب دەبێ، یاخود تووشی وەستان دەبێ.

Downloads

Download data is not yet available.

Downloads

بڵاو کرایەوە

2024-07-21

ژمارە

بەش

Original Articles

How to Cite

نجم الدین (العوینی) نجم خالد , trans. 2024. “جووڵه‌ی گێڕانه‌وه‌ لە ڕۆمانی (شه‌وگه‌ڕه‌كان)دا”. Twejer Journal 7 (1): 201-29. https://doi.org/10.31918/q4wacg20.