بنه‌ما فیدرالییه‌كان له ڕێكخستنی دەستووری بۆ پارێزگا ڕێکنەخراوەکان لە عێراقتوێژینه‌وه‌یه‌كی شیكارییه له‌به‌ر ڕۆشنایی دەستووری عێراق (2005)
DOI:
https://doi.org/10.31918/twejer.2471.21کلیلە وشەکان:
Federal system, Constitution, Unorganized provinces in the region, Federal constituent units.پوختە
له میانه‌ی ڕێكخستنی ده‌ستووری بۆ پارێزگاكان له عێراقدا له چوارچێوه‌ی دەستووری به‌ركاردا (2005) و هه‌ژماركردنیان به یه‌كه‌یه‌كی پێكهێنه‌ری سیسته‌می فیدرالی له عێراق، ئه‌مه‌ش به ڕوونی به ده‌قی دەستووری جه‌ختی له‌سه‌ركراوه‌ته‌وه له مادده‌ی (116) كه سیسته‌می فیدرالی له عێراق پێكدێت له پایته‌خت و هه‌رێمه‌كان و پارێزگا ناناوه‌ندییه‌كان و ئیداره خۆجێییه‌كان، به‌م پێیه‌ش بنه‌ما و دیارده‌كانی ڕێكخستنێكی دەستووریی جیاواز به‌دیارده‌كه‌وێت. و له‌و سۆنگه‌یه‌شه‌وه پێگه‌ی دەستووریی پارێزگاكان و لێكه‌وته‌كانی پیاده‌كردنی په‌یڕه‌وكردنی سیسته‌مه‌كه جیاوازی له سروشتی یاسایی و لێكدانه‌وه‌ی له چوارچێوه‌ی پڕۆسه‌ی فه‌رمانڕه‌وایی نێوخۆیی‌دا زیاتر به‌ده‌رده‌كه‌وێت.
له میانه‌ی ئه‌م تویژنه‌وه‌دا پێگه‌ی پارێزگا ڕێكنه‌خراوه‌كان له هه‌رێمدا له چوارچێوه‌ی ڕێكخستنی دەستووری به‌ركار له عێراقدا بۆ ساڵی (2005) ده‌كه‌ینه جێباسی توێژینه‌وه و به‌دیارخستنی فه‌راهه‌مبوونی بنه‌ماكانی سیسته‌می فیدرالی له‌م میانه‌دا.
Downloads
Downloads
بڵاو کرایەوە
ژمارە
بەش
License
This work is licensed under a Creative Commons Attribution-NonCommercial-ShareAlike 4.0 International License.