ئاراستەى قوتابییانى زانکۆ بەرانبەر بە کاریگەريیەکانى تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە بەرهەمهێنانى توندوتیژیى ئەلیکترۆنى

توێژەران

  • کارزان حسن عبدالرحمن زانکۆی سۆران، فاکەلتی ئاداب، بەشی کۆمەڵناسی Author
  • سعید قادر فقێ زانکۆی سۆران، فاکەلتی ئاداب، بەشی کۆمەڵناسی Author
  • بارزان کمال حسن زانکۆی سۆران، فاکەڵتی ئاداب، بەشی کۆمەڵناسی Author

DOI:

https://doi.org/10.31918/twejer.2471.25

کلیلە وشەکان:

Orientation, University, Social Media, Cyber Violence.

پوختە

ئامانجی سەرەکیی لەم توێژینەوەیە شیکردنەوەیەکی چەندایەتییە بۆ زانینی ئاستی ناوەڕۆک و سروشتى تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و پەیوەندى بە تاکەکانەوە، هەروەها زانينى پەیوەندیى تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە توندوتیژییە ئەلیکترۆنییەوە. لەگەڵ ئەمەشدا تیۆری فێربوونی کۆمەڵایەتی (Social Learning Theory) بۆ شیکردنەوەی توندوتیژیی ئەلیکترۆنی لە لای تاکەکانەوە بەکارهاتووە. ئەم توێژینەوەیە پشت بە میتۆدی چەندایەتی دەبەستێت و بۆ کۆکردنەوەی داتاکان لە ڕێگاى پرسیارنامە بەکارهاتووە. کۆمەڵگەی توێژینەوە زانکۆی سۆرانە و قەبارەی نموونەی توێژینەوەکەش (380) قوتابی بوو، کە لە ڕووی ڕەگەز و بەشەکانیان جیاواز بوون، شیکردنەوەی داتا لە ڕێگەی بەرنامەی (SPSS) شیکردنەوەی بۆ کراوە. ئەنجامی بەدەستهاتوو ئەوە دەخاتەڕوو، كە ناوەڕۆک و سروشتى تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پەیوەندییەکى بەهێزی بە توندوتیژیی ئەلیکترۆنییەوە هەیە، لە هەمانکاتدا بەپێی گۆڕاوی ڕەگەز و بەشە زانستییەکانەوە جیاوازیى ئامارى لە نێوان تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و توندوتیژیی ئەلیکترۆنییەوە نییە.

Downloads

Download data is not yet available.

Downloads

بڵاو کرایەوە

2024-07-21

ژمارە

بەش

Original Articles

How to Cite

عبدالرحمن کارزان حسن, فقێ سعید قادر, and حسن بارزان کمال , trans. 2024. “ئاراستەى قوتابییانى زانکۆ بەرانبەر بە کاریگەريیەکانى تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە بەرهەمهێنانى توندوتیژیى ئەلیکترۆنى”. Twejer Journal 7 (1): 716-43. https://doi.org/10.31918/twejer.2471.25.