لێكه‌وته‌كانى كاره‌ساتى كيميابارانى هه‌ڵه‌بجه، منداڵه ونبووه‌كان به نموو
DOI:
https://doi.org/10.31918/pzer4n70کلیلە وشەکان:
هه‌ڵه‌بجه، كيمياباران، منداڵ، ونبوو، ئێران و دۆزينه‌وه.پوختە
ڕووداوى كيميابارانكردنى هه‌ڵه‌بجه، يه‌كێك بوو له دوا ئه‌ڵقه‌كانى جه‌نگه ماڵوێرانكه‌ره هه‌شت ساڵييه‌كه‌ى ئێران ـ عێراق، بۆ كورد و بزووتنه‌وه ڕزگاريخوازييه‌كه‌شى يه‌كێك بوو له كاره‌ساته پڕ تراژيدييه‌كانى ده‌يه‌ى هه‌شتاى سه‌ده‌ى ڕابردوو، كه تيايدا كورد و خاكه‌كه‌ى زۆرترين قوربانييان دا، به‌بێ ئه‌وه‌ى به‌شێك بن له ململانێ مێژوويى و درێژخايه‌نه‌كه‌ى نێوان ئه‌و دوو ده‌وڵه‌ته، ڕووداوێك كه نه‌ك هه‌ر بۆ كورد خۆى، به‌ڵكو بۆ ته‌واوى جيهانيش شۆكێكى گه‌وره بوو. ڕووداوه‌كه ده‌رهاويشته‌ى هه‌مه‌جۆرى له دواى خۆى به‌جێهێشت. ئه‌م لێكۆڵينه‌وه‌يه باس له يه‌كێك له لێكه‌وته درێژخايه‌نه‌كانى ده‌كات، كه ئه‌ويش بريتييه له با‌به‌تى ونبوونى منداڵانى ناوچه‌كه له كاتى ڕووداوه‌كه‌دا، ئێمه لێره‌دا به‌پێى چوارچێوه‌ى كاره‌كه ناوه‌ڕۆكه‌كه‌يمان به‌سه‌ر دوو به‌شدا دابه‌شكردووه، له به‌شى يه‌كه‌مدا هه‌ڵوەسته‌مان لەسەر كات و شوێن و هۆكارى ونبوونى منداڵه‌كان و دوايين ئاماريان كردووه، له به‌شى دووه‌ميشدا تيشكمان خستووه‌ته سه‌ر گرفته‌كانى به‌رده‌م دۆزينه‌وه‌يان، له‌گه‌ڵ ئه‌و كێشانه‌ى كه دواى گه‌ڕانه‌وه‌يان ڕووبه‌ڕوويان ده‌بنه‌وه.
Downloads
Downloads
بڵاو کرایەوە
ژمارە
بەش
License
This work is licensed under a Creative Commons Attribution-NonCommercial-ShareAlike 4.0 International License.