هاوسه‌نگی ژینگه‌یی له ژینگه پارێزی بارزانییه‌کاندا
DOI:
https://doi.org/10.31918/r0866872کلیلە وشەکان:
هاوسه‌نگی، ژینگه، ئیکۆسیسته‌م، سروشت و بارزانییه‌کان.پوختە
لە دێرزەمانەوە، نەریتی ژینگه‌دۆستی تێکه‌ڵی ژیانی کورده‌واری بووه، ئه‌ویش به‌هۆی تایبه‌تمه‌ندیی ژیاری ژینگەیی سروشتی کوردستانەوە، که له به‌ڵگانامه‌ی زانستی و ئاینییدا ئه‌م بابه‌ته به ڕوونی سه‌لمێنراوه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی مەبەستی بابەتی ئەم توێژینەوەیەیە، چۆنیه‌تیی گه‌شه‌کردنی هزر و نەریتی ژینگه‌پارێزییه له چوارچێوه‌ی بزاڤی چاکسازیی کۆمه‌ڵایه‌تیی بارزان، و چۆنیه‌تیی به‌کارهێنانی له ڕه‌فتار و ژیانی بارزانییه‌کاندا. وه‌کو نموونه‌یه‌کی پێشکه‌وتوو له‌م سه‌رده‌مه‌دا و هه‌روه‌ها توێژینەوە لەو ڕێنمایی و بڕیارانه‌ی که بەشێكن لە ئاراستەی ژینگه‌پارێزیی بارزانییه‌کان، به به‌راو‌رد لەگەڵ بنه‌ماکانی هاوسه‌نگیی ژینگه‌یی، که خۆی له بزاڤێکی ڕۆحی و ئاینییدا ده‌بینێته‌وه. دواتر به‌هۆی تێکه‌ڵبوون به بزاڤی نه‌ته‌وه‌یی وه‌کو به‌هایه‌کی مرۆیی و شارستانی جێیگرتووه. تاوه‌کو ئه‌مڕۆش زێده‌باری ئه‌و گۆڕنکارییانه‌ی به‌سه‌ر ژیاندا هاتوون، له که‌نار یاساکانی ژینگه‌پارێزیی کوردستان، ئه‌م نەریتانه وه‌کو ئه‌زموونێکی سه‌رکه‌وتوو بەردەوامییان هەیە. ده‌کرێ وەكو سه‌رچاوه‌یه‌ک له سه‌رچاوه‌کان بۆ دانانی یاسایەکی سه‌رکه‌وتوو لە بواری ژینگه‌پارێزی بایەخی پێبدرێت.
Downloads
Downloads
بڵاو کرایەوە
ژمارە
بەش
License
This work is licensed under a Creative Commons Attribution-NonCommercial-ShareAlike 4.0 International License.