Original Articles

کۆچ و پۆست-کۆلۆنیالیزم: تیۆری پۆست کۆلۆنیالیزم وەک دەروازەیەک بۆ تێگەیشتن لە کۆچ لە باشوورەوە بۆ باکوور

  • بڵاو کرایەوە 2026-08-16
  • ژمارە بەرگ 9 ژمارە 5 (2026): Volume 9 - Issue 5
  • DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان https://doi.org/10.31918/twejer.2695.04
  • زرار کمال جبرائیل قوتابی Author
  • مراد حکیم محمد Soran University image/svg+xml Author

DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:

https://doi.org/10.31918/twejer.2695.04

کلیلە وشەکان:

کۆچ, کۆلۆنیالیزم, پۆست کۆلۆنیالیزم, رۆژئاوا, باشوور

پوختە

پۆختە

کۆچ دیاردەیەکی مرۆییەو بە درێژایی مێژوو بوونی هەبووە، لەسەردەمی ئێستادا کۆچ هەمدیس دیاردەیەکی سەرتاپاگیرو جیهانییە، بەڵام ئەوەی تێبینی دەکرێت زیاتر لە نیوەگۆی خوارەوەی زەوییەوە هەوڵ بۆ کۆچ هەیە بە شێوەیەکی بەربڵاو بۆ نیوە گۆی سەرەوەی زەوی. ئەم توێژینەوەیە ئامانجە سەرەکییەکەی ئەوەیە پەیوەندییەک لە نێوان کۆچ و کۆلۆنیالیزمدا بدۆزێتەوە. ئایا جگە لە هۆکاری ئابوری چەندە هۆکارە کۆلتوری و کۆمەڵایەتییەکان لە پشت کۆچی خەڵکەوەن لە هەرسێ کێشوەری ئاسیا، ئەفریقا و ئەمریکای لاتین بە ئاراستەی ولاتانی رۆژئاوا، بەتایبەییش ئەو وڵاتانەی سەردەمانێک کۆلۆنیال بوون وەک بەریتانیا، فڕەنسا، هۆڵەندا و ئیتالیا. بۆ سەلماندنی ئەوە توێژەران هەوڵیانداوە پشت بە ئەدەبیاتی پێشوو ببەستن لە تیۆری پۆست کۆلۆنیالیزم و بەشێک لەو توێژینەوانەی لە وڵاتی جیاواز ئەنجامدراون لە بارەی کۆچ و کۆلۆنیالیزمەوە. لەم بارەوە خوێندنەوە بۆ کۆمەڵێک توێژینەوە کراوە کە پشتیان بە تیۆری پۆست کۆلۆنیالیزم بەستووە بۆ خوێندنەوەی هۆکارەکانی پشت کۆچی کۆچبەران بۆ وڵاتانی رۆژئاوا. وەک لە ئەنجامەکاندا دەردەکەوێت پەیوەندییەکی راستەوانە هەیە لە نێوان کۆچی هاوڵاتییانی وڵاتێکی کۆلۆنی جاران بۆ وڵاتە کۆلۆنیالەکە. ئەوەش ئەوە دەسەلمێنیت کە هۆکاری کۆچ تەنیا ئابووری نییە، بەڵکو کولتووری و کۆمەڵایەتیشە و ئەو کاریگەرییەی کولتووری کۆلۆنیالی لەسەر کولتووری کۆلۆنییەکە دروستی کردووە هۆکارێکی بەهێزی کۆچە بۆ وڵاتە کۆلۆنیالەکە.

داگرتنەکان

هێشتا داتای داگرتن بەردەست نییە.

چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە

جبرائیل زرار کمال, and محمد مراد حکیم, trans. 2026. “کۆچ و پۆست-کۆلۆنیالیزم: تیۆری پۆست کۆلۆنیالیزم وەک دەروازەیەک بۆ تێگەیشتن لە کۆچ لە باشوورەوە بۆ باکوور”. گۆڤاری توێژەر 9 (5). https://doi.org/10.31918/twejer.2695.04.

ئەو توێژینەوانەی ئەم نوسەرە کە زۆرترین جار خوێندراونەتەوە.

توێژینەوە هاوشێوەکان

1-10 of 11

تۆ دەتوانیت گەڕانی پێشکەوتو کارا بکە بۆ دۆزینەوەی توێژینەوە هاوشێوەکان بەکار بهێنیت بۆ ئەم توێژیینەوەیە.