زێدەڕۆیی له گێڕانهوه مێژووییهكان له بارەى كهسایهتیی (الحجاج کوڕی یوسف الثقفي) (٤٠-٩٥ک/٦٥٩-٧١٤ز)
DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:
https://doi.org/10.31918/twejer.2253.04کلیلە وشەکان:
(زێدەڕۆیی، الحجاج، ئومەوی، زۆردار، گێڕانەوە)پوختە
(الحجاج کوڕی یوسف الثقفي) یەکێکە لە کەسایەتییە دیارەکانى مێژووى سەردەمى ئومەوى کە بۆ ماوەى بیست ساڵ (٧٥- ٩٥ک/ ٦٨٤- ٧١٥ز) لە عێراق وهك والی فهرمانرهوایی كرد، لە زۆربەى سەرچاوەکان بە کەسێکى زۆردار و خوێن ڕێژ وەسفکراوە، جگە لەوە سیاسەتەکەى بە شێوەیەک ئاماژه کراوە کە چۆتە قالبى زێدەڕۆیی، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو بارودۆخەى ئەو کاتەى دەوڵەتى ئومەوى کە پێویستى بە کەسێکى توند و زاڵ بووە، مێژوونووسانى سەرەتا و دواى ئەوانیش بە هەمان شێوە دووبارەیان کردۆتەوە، بۆیە ڕاستى و هەڵە لە بارەى ژیانى و کەسایەتى و سیاسەتى (الحجاج) تێکەڵ بووە، لەم توێژینەوەیە هەوڵدراوە تیشکبخرێتەسەر دەقە زێدەڕۆییەکان و شيکردنەوەیان و بەراوردکردنیان، ڕوونكردنهوهی ئهگهری زێدەڕۆییەکان و بارودۆخى ئەو کاتەى خهلافەتى ئومەوى.