پەیوەندیی نێوان خەلیل خۆشەوی و شێخ ئەحمەدی بارزان لهژێر ڕۆشنایی بەڵگەنامەكانی بەریتانی و توركیدا 1931 – 1936
DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:
https://doi.org/10.31918/twejer.2253.06کلیلە وشەکان:
خەلیل خۆشەوی، بارزان، كورد، مێرگەسۆر، مزووری.پوختە
كپكردنەوەی جووڵانەوەی شێخ ئەحمەدی بارزان لە لایەن حكومەتی عێراقی بە پاڵپشتیی هێزی فرۆكەوانیی بەریتانیا نەبووە هۆی لەناوچوونی جووڵانەوەی ئازادیخوازی لە دەڤەری بارزان، بەڵكو شۆڕشی یەكەمی بارزان بوو بە هۆی دەركەوتنی چەندین سەركردەی دیار لەناو بارزانییەكان، كە لە دیارترینیان (خەلیل خۆشەوی) بوو، ناوبراو لە دواتردا بەردەوامبوو لە جووڵانەوە و شەڕ لە دژی حكومەتی عێراقی، بۆ ئەمەش هەمیشە بە پێی ڕێنماییەكانی شێخ ئەحمەدی بارزان دەجووڵایەوە و ڕێنمایی لە شێخی بارزانەوە وەردەگرت. هەر ئەمەش بووبووە هۆی سەرئێشەیەكی زۆر بۆ حكومەتی عێراقی و ناچاری كرد داوای هاوكاری و هەماهەنگی لە بەریتانیا و ئێران و توركیا بكات، تاكو جووڵانەوەكەی خەلیل خۆشەوی سەركوت بكات. تەنانەت هەندێ سەرچاوە جووڵانەوەكەی خەلیل خۆشەوی بە شۆڕشێكی جیاواز لە شۆڕشی شێخ ئەحمەدی بارزانی هەژماردەكەن، لە كاتێكدا خەلیل خۆشەوی ڕێنمایی و فەرمانەكانی شێخ ئەحمەدی جێبەجێ دەكرد، هەمیشە وەكو سەركردیەكی دڵسۆز و متمانەپێكراوی شێخ ئەحمەد بوو، هەر بۆیە جووڵانەوەكەشی تەواوكاری شۆڕشی یەكەمی بارزان بوو. به گشتی ئهم توێژینهوهیه ههوڵێكه بۆ نیشاندانی پهیوهندیی نێوان خەلیل خۆشەوی و شێخ ئەحمەدی بارزان 1931-1936. ئەویش بە پشتبەستن بە بەڵگەنامەكانی بەریتانی و توركیا.