ڕۆڵی سیاسیی هەژار موکریانی ١٩٣٩- ١٩٥٨
DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:
https://doi.org/10.31918/twejer.2361.03کلیلە وشەکان:
(عەبدولڕەحمان شەرەفکەندی- هەژار موکریانی، کۆمەڵە و ڕێکخراوەکان، کۆماری کوردستان، قازی موحەمەد، زەبیحی، خەباتی سیاسی).پوختە
(عەبدولڕەحمان شەرەفکەندی- هەژار موکریانی ١٩٢١-١٩٩١) یەکێک لە کەسایەتیی سیاسی و ڕۆشنبیرە دیارەکانی مێژووی هاوچەرخی کورد لە سەدەی ڕابردوو، لەسەر گۆڕەپانی سیاسی و ڕۆشنبیریی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەدیارکەوت، کە ڕۆڵی بەرچاو و دیاری لە بزاڤی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستان هەبووە، لە سەرەتای ساڵانی چلەکاندا ئەندامی دیاری کۆمەڵە و ڕێکخراوە کوردییەکانی بووە وەک، حزبی ئازادیخوازی کوردستان ١٩٣٩، کۆمەڵەی ژێکاف ١٩٤٢، لە ساڵی ١٩٤٦، نوێنەری (قازی موحەمەد) بووە بۆ دانوساندن لەگەڵ ئێران، لە دوای ڕووخانی کۆماری کوردستان، لە کۆتایی ساڵی ١٩٤٦ ئاوارەی باشووری کوردستان و عێراق بووە، سەرەڕای ئاستەنگەکان، لە ساڵی ١٩٥٣، بەشداری لە ڤیستیڤاڵی لاوانی جیهان، لە ڕۆمانیا کردووە، بەهۆی فشاری پۆلیسی عێراقی ڕاودووی ڕۆژئاوای کوردستان نراوە، لەوێش ڕۆڵێکی گەورەی گێڕاوە، لە وشیاریی نەتەوەیی و دروستبوونی، پارتی دیموکراتی کوردستان لە سوریا، لە دوای شۆڕشی ١٤ی تەموزی ساڵی ١٩٥٨، گەڕاوەتەوە عێراق و لە پاڵ پارتی درێژەی بە خەبات داوە، لەدوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلول، ساڵی ١٩٧٥، گەڕاوەتەوە ئێران و لە ٢٠ی شوباتی ١٩٩١، لە نەخۆشخانەیەکی تاران کۆچی دوایی کردووە.