Original Articles

مێتافۆڕی چەمکیی شادی لە زمانی کوردی و ئینگلیزیدا

  • بڵاو کرایەوە 2023-08-20
  • ژمارە بەرگ 6 ژمارە 1 (2023): Volume 6 - Issue 1
  • DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان https://doi.org/10.31918/twejer.2361.14
  • دلاوەر شوکری باپیر زانکۆی سۆران، فاکەڵتی ئاداب Author
  • فاروق عزیز خالد زانکۆی سۆران، فاکەڵتی ئاداب Author

DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:

https://doi.org/10.31918/twejer.2361.14

کلیلە وشەکان:

واتاسازیی زانینی، مێتافۆڕی چەمکی، هەستەکان، شادی.

پوختە

ئەم توێژینەوەیە هەوڵێکە بۆ دەستنیشانکردن و خستنەڕووی (ئه‌و فۆڕمه‌ زمانییانه‌ی، كه‌ له‌ زمانی كوردیدا مێتافۆڕی چه‌مكییان تێدایه‌ و هه‌ستی شادی ده‌گه‌یه‌نن) مێتافۆڕە چەمکییە جیاوازەکانی شادی لە زمانی کوردیدا و بەراوردکردنیان لەگەڵ ئەو مێتافۆڕە جیاوازانەی، کە کۆڤیچش لە زمانی ئینگلیزی بۆ هەستی شادی خستوونەتیەڕوو.

  لەم توێژینەوەیەدا بۆ شیکردنەوەی داتاکانی هەستی شادی، پەیڕەوی ڕێبای کۆڤیچش کراوە، کە درێژەپێدەری بۆچوونەکانی لاکۆف و جانسۆنە، بەڵام زیاتر بایەخ بە شیکردنەوەی مێتافۆڕە هەستییەکانی مرۆڤ دەدات.

  مێتافۆڕی چەمکیی شادی لە زمانی کوردیدا خۆی لە چەندین مێتافۆڕی چەمکیی جیاوازدا دەبینێتەوە؛ هۆکاری بەبەرهەمیی ئەم جۆرە مێتافۆڕە چەمکییانەش بۆ هەبوونی چەندین بواری سەرچاوەی جیاواز دەگەڕێتەوە، کە دەوریان لە بەچەمککردنی هەستی شادیدا هەیە.

 لە بەراوردکردنی مێتافۆڕە چەمکییەکانی زمانەکانی کوردی و ئینگلیزیدا، دەرکەوتووە، کە (١١) مێتافۆڕی چەمکیی هاوبەش لە نێوان هەردوو زمانەکەدا هەن، هەروەها لە زمانی کوردیدا (١١) مێتافۆڕی چەمکیی شادی بەرچاودەکەوێت، کە لە زمانی ئینگلیزیدا نین، بە پێچەوانەشەوە لە زمانی ئینگلیزیدا (٤) مێتافۆڕی چەمکی هەن، کە لە زمانی کوردیدا بەرچاوناکەون.

داگرتنەکان

هێشتا داتای داگرتن بەردەست نییە.

چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە

باپیر دلاوەر شوکری, and خالد فاروق عزیز, trans. 2023. “مێتافۆڕی چەمکیی شادی لە زمانی کوردی و ئینگلیزیدا”. گۆڤاری توێژەر 6 (1): 615-44. https://doi.org/10.31918/twejer.2361.14.

ئەو توێژینەوانەی ئەم نوسەرە کە زۆرترین جار خوێندراونەتەوە.

توێژینەوە هاوشێوەکان

1-10 of 49

تۆ دەتوانیت گەڕانی پێشکەوتو کارا بکە بۆ دۆزینەوەی توێژینەوە هاوشێوەکان بەکار بهێنیت بۆ ئەم توێژیینەوەیە.